وتار

مێسی بۆ ئینتەر .. ئەم سێ هەواڵە هەیە!

مێسی بۆ ئینتەر .. ئەم سێ هەواڵە هەیە!

ئەگەری رۆیشتنی مێسی بۆ ئینتەر سبەینێ رونادات، بەڵام هەواڵەکە هەیە و شایەنی خوێندندوەیە.

باسی ئەگەری رۆیشتنی مێسی بۆ ئیتاڵیا لای هەندێک زۆر گەرمە و هەندێکیتریش پێیان وایە شتی وا قەت رونادات، بەڵام تۆش دەتوانیت هەواڵەکە ببینیت و خۆت پێشبینی بۆ روداوەکە بکەیت.

کورتەی باسەکە ئەمەیە، کە باوکی مێسی لە ناوچەی پۆرتا نۆڤا لە میلانۆخانویەکی کڕیوەو دەیەوێت بازرگانیەکەی جێگیربکات لەوێ، لە ئیتاڵیا ماوەیەکە یاسایەک هەیە کە بۆ نیشتەجێی بووی تازە تا ٢ ساڵ لەباج دەبەخشرێت. ئیتر ئایا هاتنی باوکی مێسی بۆ میلانۆ تەنها بازرگانیە یان ئامادەکاریە بۆ هاتنی مێسی ئەوە دواتر ئەزانین.

رۆژنامەی گازێتا دەنوسێت کە ئیدارەی ئینتەر هیوای وایە سود لە کۆتایی هاتنی بۆ ندەکەی مێسی وەربگرێت لە ساڵی داهاتودا و بیهێننە میلانۆ، خاوەنی پشکەکانی ئینتەر پێیان وایە کە مێسی ملیۆنەها هاندەر بۆ یانەکە دێنێت و سودێکی دارایی زۆر زۆری ئەبێت جگە لە سودی وەرزشی.

رۆژنامەی ئابۆلای پرتوگالی دەڵێت ئینتەر توانای هەیە موچەی ساڵانەی ٥٠ ملیۆن بداتە مێسی، بەهۆی سود وەرگرتن لەیاسای باج لەئیتاڵیاش هەموو موچەکە بۆ مێسی ئەبێت و هیچ باج نادات، بەو شێوەیە ٢٠ ملیۆن موچەکەی لە رۆناڵدۆ زیاتر ئەبێت.

لە کۆتاییدا پێویستە تۆی خوێنەر ئاگاداری ئەوەبیت کە ئەوە هەموو هەوالەکانە لەسەر رۆیشتنی مێسی، کڕینی خانوەیەک و گواستنەوەی بازرگانیەکەیان بۆ میلانۆ راستە، بەس دوو هەواڵەکەی گازێتا و ئابۆلا پشتڕاست نەکراوەتەوە، هەموومان دەشزانین کە مێسی لە ئیدارەی یانەکەی توڕەیە بۆیە با چاوەڕێبین بزانین چی رودەدات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close