هەواڵ

لەتورکیا سەرکەوتنەکەی کوردستان کێشەی گەورە دروست دەکات

خێزانێکی کورد لەتورکیا بەهۆی سەرکەوتنی کچەکەیانەوە لەوەرزشدا توشی کێشەو نەهامەتی دەبن.
ڕادیۆی دەنگی ئەمریکا گفتوگۆیەکی لەگەڵ عەباس زەندی کردوە کەناوبراو لەئێران ئەندازیاری خوێندوەو ڕاهێنەری کۆنگفۆش بووە، لەهەمان کاتدا چالاکێکی مەدەنی و کلتوری بوەو بەهۆی ئەوەشەوە دووچاری زیندانی و گرتن بۆتەوە، بۆیە لەپێناو ڕزگاربونی لەو دەسەڵاتە ڕوودەکاتە وڵاتی تورکیاو ٦ ساڵە لەوێ بەئامانجی کۆچکردنیان بۆ ئەمریکا لەگەڵ خێزانەکەی نیشتەجێ بون.
عەباس زەندی دەڵێت: لەماوەی ڕابردودا کچەکەم کەناوی (کوردستان)ە لەپاڵەوانێتیەکی کۆنگفۆی نێودەوڵەتی بۆ ئاستی نەوجەوانان پلەی یەکەمی بەدەست هێناو پێش سەرجەم کچە یاریزانانی وڵاتانی دیکە کەوت، ئەوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لەناوخۆی تورکیا بەدوای خۆیدا هێناو لەسەرەتاوە ستایشێکی بێ وێنەکراین کەچەند ڕۆژی سەرەتا لەڕووی دەروونیەوە زۆر ئاسودە بوین و بەڵێنی هاوکاری گەورەمان پێ درا، بەڵام دواتر ناوی کچەکەم (کوردستان) بوو بەکێشەیەکی گەورەو بەهەموو جۆرەکانەوە کەوتنە دژایەتیمان و لەچەندین پاڵەوانێتیش بێ بەشکراین و چاوەڕێی کاری خراپتریش دەکەین کەبەرامبەرمان بکرێت.
باوکی کوردستان دەڵێت لەگەڵ خراپی گوزەرانی پەنابەرێتیمان ، لایەنی دەرونی و کۆمەڵایەتیمان زۆر خراپەو ڕووبەڕی نەهامەتی زیاتر بوینەتەوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close