هەواڵ

ئەمڕۆ رۆژی شایی و شیوەنە لەپرێمیەر لیگ

جەولەی کۆتایی خولی نایابی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ) هەروا بەئاسانی تێناپەڕێت و بەهۆی هەبوونی دەرفەت بۆ چەند یانەیەک تاوەکو بەشداریی لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بکەن، هەروەها چەند یانەیەیش دەیانەوێت لەگێژاوی دابەزین خۆیان دەربازبکەن.

سەرجەم یارییەکانی ئەمڕۆ لەیەک کاتدا و کاتژمێر ٦ بەکاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت، گرنگترین یاریی روبەڕوبوونەوەی لیستەر سیتی و مانچستەر یونایتدە، چونکە هەردوو یانە چاویان لەوەیە بەبردنەوەی یارییەکە کورسییەکی سەرکەوتن بۆ خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا مسۆگەربکەن.

یارییەکی تری گرنگ لەنێوان چێڵسی و وڵڤەرهامتن-ە، چێڵسی نایەوێت خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای لەدەستبچێت، گورگەکانی وێست میدلاندیش دەیانەوێت بەبێ پاڵاوتن بگەنە خولی ئەوروپا، ئەگەر وڵڤز بەئەنجامێکی خراپەوە بگەڕێتەوە، رەنگە نەک راستەوخۆ بەشداریی نەکات، بەڵکو ئەگەری ئەوەش هەیە تۆتنهام پێشی باتەوە و ئەو وەختە دەرفەتی سەرکەوتنی بۆ پاڵاوتنەکانیش نابێ.

لەخانەکانی دابەزینیش کێبڕکێ گەرمە سێ یانەی ١٧یەم و ١٨یەم و ١٩یەم دەبێت دوانیان ماڵئاوایی لەخولەکە بکەن تەنها یەکێکیان دەربازی دەبێت، بەپێی پێشبینییەکان نزیکترین دوو یانە لەدابەزین بۆرنماوس و واتفۆرد-ن بەهۆی قورسی ئەرکەکانیان لەمڕۆدا، بەڵام تۆپی پێ بەتایبەت لەئینگلتەرا مەحاڵ و ئاسان و قورس نازانێت، ڕەنگە ئەستن ڤیلا پێش ئەوان ماڵئاوایی بکات.

خشتەی یارییەکان: سەرجەمیان کاتژمێر ٦ ی ئێوارە

ئارسناڵ – واتفۆرد
بێرنلی – برایتن
چێڵسی – وڵڤەرهامتن
کریستاڵ پاڵاس – تۆتنهام
ئێڤەرتن – بۆرنماوس
لیستەر سیتی – مانچستەر یونایتد
مانچستەر سیتی – نۆرویچ سیتی
نیوکاسڵ یونایتد – لیڤەرپوڵ
ساوزهامتن – شەفێڵد
وێست هام یونایتد – ئەستن ڤیلا

خشتەی ریزبەندی خولەکە:

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close