وریا گره‌وى باشترین به‌رگریكارى چامپیۆنس لیگى ئاسیاى بهجیاوازییهكى زۆر لهڕكابهرهكانى برده‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
وریا غه‌فورى یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و به‌رگریكار و كاپتنى یانه‌ى ئیستقلالى تارانى ئێرانى پێشوه‌خته گره‌وى باشترین به‌رگریكارى باڵى راستى چامپیۆنس لیگى یانه‌كانى ئاسیاى لهڕكابهرهكانى برده‌وه.
وریا غه‌فورى سنه‌یی كه‌ته‌مه‌نى 32 ساڵه پاش ئه‌وه‌ى لهڕاپرسییهكى وێبسایتى فه‌رمیى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له (كوكى ئهنزاى/ یانه‌ى كاشیما ئهنتلهرز-ژاپۆن، لى یۆنگ/ یانه‌ى جیونبوك هیونداى مۆتۆرز-كۆریاى باشوور، چانگ لینپینگ/ یانه‌ى گوانژو ئیڤێرگراند-چین) گره‌وى له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ى باشترین (به‌رگریكارى باڵى راست)ى خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا (ئه‌ى ئێف سى چامپیۆنس لیگ)ى ساڵى 2018 كرد، توانى پێشوه‌خته و رۆژێك به‌ر لهتهواوبوونى واده‌ى راپرسییه‌كه كه‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 26ى ته‌مموزه، گره‌وه‌كه بهجیاوازییهكى زۆر لهڕكابهرهكانى بباته‌وه و ببێته باشترین به‌رگریكارى باڵى راستى چامپیۆنس لیگى یانه‌كانى ئاسیاى ساڵى 2018.

راپرسییه‌كه رۆژى 19ى ته‌مموزى 2020 به‌ئۆنلاین له‌ڕێگه‌ى وێبسایتى فه‌رمیى یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا (www.the-afc.com) ده‌ستیپێكرد و ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 26ى تهمموز ئه‌نجامه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كرێت و به‌پێى ده‌نگدانه‌كه‌ش وریا غه‌فورى سنه‌یی توانیویه‌تى 92%ى ده‌نگه‌كان بۆخۆى مسۆگه‌ربكات و بهجیاوازییهكى ئێگجار زۆر پێش ركابه‌ره‌كانى بكه‌وێت:

*ئه‌نجامى كۆتایی راپرسی باشترین به‌رگریكارى باڵى راست:
1-وریا غه‌فورى/ یانه‌ى ئیستقلال (92%)ى ده‌نگه‌كان.
2-لى یۆنگ/ یانه‌ى جیونبوك هیونداى مۆتۆرز (4%)ى ده‌نگه‌كان.
3-كوكى ئهنزاى/ یانه‌ى كاشیما ئهنتلهرز (3%)ى ده‌نگه‌كان.
4-چانگ لینپینگ/ یانه‌ى گوانژو ئیڤێرگراند (2%)ى ده‌نگه‌كان.
شایه‌نى باسه هه‌ڵبژاردنى وریا غه‌فورى به‌رگریكارى باڵى راستى یانه‌ى ئیستقلال بۆ راپرسییه‌كه، به‌پشت به‌ستن بووه به‌و ئاسته به‌رزه‌ى له‌خولى جامى یانه پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا (ئه‌ى ئێف سى چامپیۆنس لیگ)ى ساڵى 2018دا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا پێشكه‌شى كردووه و به‌شدارى له 10 یاریدا كردووه و توانیویه‌تى 2 گۆڵ تۆماربكات و 24 جار له‌یارى كراوه‌دا تۆپى پچڕاندووه و به‌ڕێژه‌ى 77% پاسه‌كانى به‌دروستى داوه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیشى بۆجارى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك یانه‌كه‌یان گه‌یاندووه‌ته قۆناغى چاره‌كى كۆتایی خوله‌كه.
