وتار

ماسکەکانتان لابدەن


ماسکەکانتان لابدەن
کاروان شێخ زیرەک
وەک دەزانین و ئاشکرایە یەکێک
لەهۆکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا، بەکارهێنانی ماسکە (دەمامک)ە بۆ باری ئاسایی و ژیانی ڕۆژانە، بەڵام بۆ وەرزشکاری ئاستە سەرەتاییەکان و یاخود ئەوانەی لە پارک و شوێنەکراوەکاندا وەرزش دەکەن، بارودۆخەکە جیاوازەو دەبێت زۆر بە ئاگا بین لەو حاڵەتە، بەکارهێنانی ماسک وەک ئاشکرایە دەبێتە هۆی ئەوەی کە وەک باری ئاسایی، ڕێژەی هەناسەدان گۆڕانکاری بەسەردابێت و کەمتر ئۆکسجینی پێویست بگات پێمان، بۆیە پێویستە لەکاتی وەرزشکردندا ماسکەکان بهێنرێتە خوارەوەو تا دەتوانرێت دوور لەیەکتر جوڵە وەرزشییەکان ئەنجام بدرێت، ئەمە بەتایبەت بۆ ڕۆشتن و ڕاکردن و جۆرە وەرزشییە تاکیەکانی دیکە، هاوکات باشتر وایە ماسکەکان بەجۆرێک ئامادەبێت بەنمونەی ڕاکردن لەپارکەکان کەخەڵکی دیکەش ڕوویان تێکردوە، هەرکات گەشتیتە شوێنێک کە قەرەباڵخی زۆربێت یاخود لەیەکێک کۆشکەکان پێداویستیەک دەکڕێت، ئەوکات دەتوانیت بەئاسانی بەکاری بهێنیت.
وەک ئاشکرایە لەزانستی مەشقداو بەم دواییە جۆرە ماسکێک یاخود جیهازێک هاتە ناو دنیای وەرزشەوە بە ناوی (ترەینین ماسک) کەئەمە جیاوازەو لەکاتی پێویست و بۆ مەبەستی جیاواز بەکاردێت و پەیوەندی بەم ماسکی خۆپارێزییەوە نییە کە ئێستا لەجیهاندا وەک یەکێک لەهۆکارەکانی خۆپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاردێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close