بۆچى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى خولى كوردستان گه‌یشته ئه‌مڕۆ؟

سه‌نگه‌ر زرار
پاش زیاتر له‌چوار مانگ بێده‌نگى به‌بیانووى نه‌بوونى رێگه و قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان شاره‌كان، دواجار رۆژى 25ى ته‌مموزى 2020 یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى كرد و به‌زۆرینه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئاماده‌بوو، چاره‌نووسى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستان یه‌كلاكرایه‌وه و كۆتایی به‌خوله‌كه هێنرا له‌سه‌ر بنه‌ماى دوایین ئه‌نجام و ریزبه‌ندى خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌مى خوله‌كه‌ش دیارى كران و بڕیارى ئه‌وه‌ش درا هیچ یانه‌یه‌ك دانه‌به‌زێت و یانه‌ى ئارارات-یش له‌خوله‌كه‌دا بمێنێته‌وه.
ئه‌م بڕیاره كاردانه‌وه‌ى زۆرى لێكهوتهوه و چه‌ند یانه‌یه‌ك بڕیاره‌كه‌یان به‌لاوه په‌سه‌ند و هه‌ندێكیشیان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌گه‌ڵیدا نین، به‌نموونه یانه‌ى سیروانى نوێ-ى خاوه‌ن پله‌ى چواره‌م تانه‌ى له‌بڕیاره‌كه داوه و داواى ته‌واوكردنى خوله‌كه ده‌كات، یانه‌ى برایه‌تى بهبڕیارهكه قایله و پیرۆزبایی له‌خۆى و یانه‌ى خاوه‌ن پله‌ى یه‌كه‌میش ده‌كات، یانه‌ى ئارارات خۆشحاڵه به‌بڕیارى مانه‌وه‌ى له‌خوله‌كه‌دا و تاد….
قسه‌ى من له‌سه‌ر ئه‌وه نییه بڕیاره‌كه‌ى یه‌كێتى تۆپى پێ له‌به‌رژه‌وه‌ندى كامه یانه‌یه و له‌به‌رژه‌وه‌ندى كامه‌شیان نییه، به‌ڵام هه‌قه هه‌موومان بپرسین بۆچى یه‌كێتى ناوبراو زوو چاره‌نووسى خوله‌كه‌ى یه‌كلانه‌كرده‌وه و بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر نه‌دا و بۆچى گه‌یشته ئه‌مڕۆ؟
هه‌موومان ئه‌و راستییه ده‌زانین كه ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى یه‌كێتییه‌كه مه‌به‌ستیان كۆبوونه‌وه بوایه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى خوله‌كه ئه‌وا رێگه‌یان پێ ده‌درا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌هه‌ولێر بكه‌ن، یانیش له‌ڕێگه‌ى ئۆنلاینه‌وه كۆبوونه‌وه بكه‌ن، به‌زوویی چاره‌نووسى خوله‌كه یه‌كلابكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌رزوو وه‌ك مانگه‌شه‌و دیاربوو به‌هۆى بێ پاره‌یی و خه‌رج نه‌كردن و پێنه‌دانى پاره له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئه‌وانیش نه‌یانده‌توانى هیچ شتێك بكه‌ن و بڕیارێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ش بده‌ن.
ئه‌م ماوه زۆره لهچاوهڕوانیش هه‌موو لایه‌كى بێئومێدكرد له‌وه‌ى خوله‌كه جارێكى تر درێژه‌ى پێبدرێته‌وه، بۆیه ده‌بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یان بڕیارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یانیش بڕیارى كۆتایی پێهێنانى بدرایه و به‌پێى ریزبه‌ندى خاوه‌ن پله‌كانى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندى یه‌كلابكه‌نه‌وه، بڕیاره‌كه دروسته، به‌ڵام هه‌مووان كۆك نین له‌سه‌رى ئه‌وه بابه‌تێكى تره، چونكه ده‌بوو بڕیارێك له‌سه‌ر خوله‌كه بدرێ، جا بۆ هه‌ندێك باش و بۆ هه‌ندێكى تر خراپ ئه‌وه‌ش شتێكى تره و ده‌كرێ قسه و گفتوگۆى دۆستانه‌ى زیاترى له‌سه‌ر بكرێت.