وتار

هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر دوو دژە سەرنجى یەکێتی تۆپی پێ

عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌حمه‌د/ شوان

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لەدوا کۆبونەوەیاندا لەغیابی سەرۆکی یه‌كێتییه‌كه‌ بڕیارێکی هەستیار و یەکلاکەرەوەیاندا بەدیاریکردنی یانەی (نەورۆز) وەک پاڵەوانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانى کوردستان، ئەم بڕیارەش مشتومڕی زۆرێک لەمیدیاکاران و یانەکانی لێکەوتەوە، بەشێوەیەک کەهەندێ تۆمەتی پەنجەی (حزبایەتی)یش بۆ بڕیارەکە رادەکێشن، بەڵام ئەوەی لای من بۆتە جێی هه‌ڵوه‌سته‌ ئەو دوو دژە سه‌رنجەیە کە لەلایەن یەکێتی تۆپی پێى كوردستانه‌وە بینیمان.
یەکەم: مادام ئێوە بڕیاری هەڵوەشانەوەى خوله‌كه‌تان داوە واتە (ئیلغاکردنەوە) ئەی چۆن بڕیاری بەپاڵەوان بوون دەدەن، ئایا پرس و رای هیچ یانەیەکتان وەرگرتووە؟
دووەم: کاک سەلام حسێن کە سکرتێری یەکێتی تۆپی پێیە دەڵێ ئێمە وەک فیدراسیۆن ئەو بڕیارەمان قبوڵ نییە.
هەربۆیە لێی دەپرسم: ئەی ئەو بڕیارە لەکوێ دەرچووە؟، مەگەر لە یه‌كێتییه‌كه‌وه‌ نەبووە؟ ئەی جەنابیشت لەکۆبونەوەکە بوونت نەبووە و بەشدار نەبووی؟ کەواتە حەقت نییە بەناوی فیدراسیۆنەوە بڕیاره‌كه‌ ره‌تبکەیته‌وه‌، بەڵام مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه‌ وەک كه‌سێتى خۆت دەنگی پێنەدەیت و قبوڵی نەکەیت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close