هەواڵ

راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق به‌رگریكاره‌ كورده‌كه‌ى خولى ئینگلیزى ده‌كاته‌ ئامانج

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق چاوى بڕیوه‌ته‌ تواناكانى به‌رگریكارێكى لاوى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقى كه‌ له‌تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس یارى ده‌كات و بۆ به‌هێزكردنى تیپه‌كه‌ى كردوویه‌تییه‌ ئامانج.

قه‌حتان جه‌سیر-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق ناوى كاردۆ سدیق-ى ته‌مه‌ن 18 ساڵ و به‌رگریكارى لاوى كوردى تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى ئینگلیزى خسته‌ لیستى ئه‌و یاریزانانه‌ى كه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌ داواى كردوون.

به‌پێى میدیاكانى وه‌رزشى عێراقى، كاردۆ سدیق یاریزانى دڵى به‌رگرییه‌ و له‌پێشوودا بۆ چه‌ند تیمێكى تر یاری كردووه‌، له‌وانه‌ تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى كوینز پارك رێنجه‌رز-ى ئینگلیزى و به‌ر له‌ 28 ساڵ خانه‌واده‌كه‌یان كه‌ خه‌ڵكى شارى سلێمانى-ن، شارى به‌غدا-یان به‌جێهێشتووه‌ و روویان له‌ئه‌وروپا كردووه‌.

شایه‌نى باسه‌ كاردۆ كامه‌ران سدیق شاوه‌یس كه‌ به‌ (كاردۆ سدیق) ناسراوه‌، رۆژى 21-9-2002 له‌به‌ریتانیا له‌دایكبووه‌ و باڵاى 193 سانتیمه‌تره‌ و كێشى 72 كیلۆگرامه‌ و رۆژى 1-11-2019 بۆندى له‌گه‌ڵ یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس واژووكردووه‌ و بۆنده‌كه‌ى رۆژى 30-6-2021 ته‌واوده‌بێت و له‌دوو وه‌رزى رابردوودا 2018-2019 و 2019-2020 له‌گه‌ڵ تیپه‌كانى تازه‌پێگه‌یشتووان و لاوانى یانه‌كه‌دا توانیویه‌تى 24 یاری فه‌رمیی ئه‌نجام بدات و 2 گۆڵیش تۆماربكات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close