هەواڵ

ئەنجامی ڕاپرسییەك سەبارەت بەبڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ئاشکرا دەکرێت


بڕیاری کۆتایی هێنان بە خولی کوردستان و بەخشینی نازناوەکە بەیانەی نەورۆز شەقامی وەرزشی کرد بە دوو بەشەوە.
ناوەندی وەرزشی کوردستان ڕاپرسییەکی بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامداو لەپەیجی سەرەکی خۆی لە فەیس بووک پرسیاری کردو نوسی : (ئایا بڕیاری کۆتایی پێهێنانی خولی نایابی کوردستان و پاڵەوان بوونی نەورۆز بەدروست دەزانیت؟) .
لەوەڵامی ئەوەشدا لەماوەی ۲٤ سەعاتی ڕابردودا ۷٦٤ کەس بەشداریان کردوە کە ڕێژەی بەڵێ زیاترە لە نەخێر.
بەجۆرێک ژمارەی ئەو کەسانەی کە بڕیارەکەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیان پێ قبوڵە ٤٦٤ کەسە، لەبەرامبەردا ۳٠٠ کەسیش بڕیاری کردنی نەورۆز بەپاڵەوانی خولی تۆپی پێی کوردستان بە ناڕاست دەزانن.
سەرەنجام بەپێی ڕاپرسیەکەی ناوەندی وەرزشی کوردستان لەسەدا ٦٠ ی بەشداربوان پێیان وایە بڕیارەکە ڕاستەو لەسەدا ٤٠ یش بە ناراستی دەزانن.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close