هەواڵ

سەرۆکی نوێی یەکێتی کاراتێی کوردستان بناسە

کارزان عاصي مصطفى
لە دایک بووی شاری سلێمانی
ساڵی 1975
دەرچوی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشی زانکۆی سلێمانی
چەند ساڵێک یاریزانی هەڵبژاردەی کاراتێی عیراق بووە و بەربژێر بووە بۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی کاراتێی عێراق و چەندین ئەنجامی بەر چاو و گەورەی بەدەست هێناوە لە سەر ئاستی کوردستان و عیراق و نێودەوڵەتی چ وەک یاریزان چ وەک ڕاهێنەر، هەروەها ڕاهێنەری پلە یەکی عێراق بووە وە ساڵی 2014 بەشداری خولی ڕاهێنەرانی ئاسیای کردووە و پلەی ڕاهێنەری ئاسیایی پێبەخشراوە ، وە لە ساڵی 2019 بەشداری کردووە لە خولی ڕاهێنەرانی یەکێتی کاراتێی جیهانی و خاوەنی بڕوانامەی نێودەوڵەتیە لە ڕاهێنانی کاراتێ دا .

وە ئێستاش ئەرکی سەرۆکایەتی کاراتێی کوردستان لە ئەستۆ گرت و لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستانەوە وەکو سەرۆکی یەکێتی ناوەندی کاراتێی کوردستان دەسنیشان کرا

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close