ژیانی ئەستێرەكان

چەمچەماڵ لانکەیەك بۆ تایکواندۆو دروست کردنی پاڵەوان

چەمچەماڵ قەزایەکی سەر بەسلێمانییەوە خاوەنی چەندین شەهیدو قوربانی و دەردەسەرییە کەخەڵکەکەی بەدەستیەوە ناڵاندویانە، بەڵام لەبەرامبەریشدا خاوەنی نەوەیەکی گەنجی خوێن گەرم و بەتوانان کەبەشێکی زۆریان لەبواری وەرزشدا ئەسپی خۆیان تاوداوەو پلیکانەکانی سەرکەوتنیان بەرەو نازناوەکان بڕیوە.
یەکێک لەو جۆرە وەرزشانەی کەلەچەمچەماڵ پەرەی پێدەدرێت، وەرزشی تایکۆندۆیە کەمێژوی ئەم یارییە بۆ ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.


ئێستاش لەچەمچەماڵ ئەکادیمیایەکی تایکواندۆ هەیە کەساڵانە ژمارەیەکی زۆر فێرخواز ڕووی تێدەکەن و لەوێوە دەگەنە پاڵەوانێتیە دەرەکیەکان.


ئەکادیمیای تایکواندۆی چەمچەماڵ نزیکەی ۱۲٠ فێرخواز مەشقی تێدا دەکەن و پاڵەوانێکی نێودەوڵەتیش سەرپەرشتی ئەم ئەکادیمیایە دەکات کە ئەویش (ماستەر ئاراسی پاڵەوانی جیهانی)یە، ئاراس بۆ خۆی ناوێکی گەورەی وەرزشی عێراقەو لەتایکۆندۆدا سەرجەم ئاستەکانی بەسەرکەوتن بڕیوەو چەندین مەدالیای نێودەوڵەتی لەمل کراوە.


ئاراسی سەرۆکی ئەکادیمیاکە تایبەت بە کوردسپۆرت ڕایگەیاند کەفێرخوازەکان بەشێوەیەکی پرۆفێشناڵانە مەشقیان پێدەکرێت وساڵانەش پاڵەوان بەرهەم دەهێنن، لەڕابردوشدا بەدەر لەپاڵەوانێتیە ناوخۆییەکان، لەوڵاتانی (تورکیاو ئوردون و مالیزیا و تونس و ئەڵمانیاو ئێران) بەشداری پاڵەوانێتیان کردوەو مەدالیاشیان بەدەست هێناوە.


ئەکادیمیای چەمچەماڵ خاوەنی ۲٥ مەدالیاو ٤ جام و چەند نازناوێکی دیکەشەو ساڵی ڕابردوش لەکچاندا بون بە پاڵەوانی کوردستان، هاوکات چەند یاریزانێکیشیان بەپێی گرێبەست بۆ یانەکانی بەغداد یارییان کردوە لەوانە یانەی شورتە، ئەم ئەکادیمیایە ساڵانە چەندین خول دەکاتەوە لەوانە پاڵەوانێتی ئەنفال.


لەئێستاشدا ئەم ئەکادیمیایە بەردەوامە لەپێگەیاندنی یاریزانی تایکواندۆو خەونیشیان ئەوەیە کە چەندین گەنجی دیکەی چەمچەماڵ بگەیەننە سەر سەکۆی پاڵەوانێتیە جیهانیەکان.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close