هەواڵ

دوای ١٠٠ رۆژ پرێمەر لیگ ئەگەڕێتەوە

ئەمڕۆ (چوارشەممە) بەدوو یاریی جارێکی تر هاندەرانی پرێمەر لیگ بەدیداری ئەو خولە شادئەبنەوە و جارێکی تر هیوای بەدەستهێنانی نازناوێکی ناوخۆیی دوای ٣٠ ساڵ بۆ یانەی لیڤەرپوڵ و هاندەرانی زیندووئەبێتەوە.

لەیەکەم یاریی دوای بەردەوام بوونی خول یانەی ئەستن ڤیلا لەشاری بێرمینگهام و لەیاریگای ڤیلا پارک میوانداریی یانەی شەفێڵد دەکات، یارییەکە کاتژمێر ٤ بەکاتی کوردستان بەڕێوەئەچێت و پێش ئەنجامدانی ئەو یارییە ئەستن ڤیلا بە ٢٥ خاڵ پلەی ١٩ یەمی ریزبەندی گرتووە، بەهۆی ئەوەی یارییەک کەمتری لەتیپەکانی تر ئەنجامداوە بەبردنەوەی ئەو یارییە کەمێک لە ریزبەندییەکانی کۆتایی دوورئەکەوێتەوە، یانەی شەفێڵدیش لەم وەرزەدا ئاستێکی ناوازە پێشکەش ئەکات و بەکۆکردنەوەی ٤٣ خاڵ پلەی حەوتەمی گرتووە ئەویش یارییەک کەمتری کردووە، بەبردنەوەی یارییەکە پێش یانەکانی مانچستەر یونایتد و وڵڤەرهامتن ئەکەوێت و پلەی پێنجەم ئەگرێت.

لەدووەم یاریی و گرنگترینی ئەمڕۆدا کاتژمێر ٦:١٥ بەکاتی کوردستان مانچستەر سیتی و ئارسناڵ بەیەکئەگەن، هەرچەندە سیتی هیوایەکی تاڕادەیەک مەحاڵی بەخولی ئینگلتەرا ماوە بەڵام بەبردنەوەی یارییەکە ئاهەنگی بەدەستهێنانی نازناوی خولەکە دوادەخات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close