به‌ختیار له‌په‌تاى كۆرۆنا چاكبۆته‌وه و بۆ یارى كردن چاوه‌ڕێى پشكنینێكى تره

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
یانه‌ى سه‌نعه‌ت نه‌فت-ى ئێرانى كه به‌رازیلى عه‌بادان و ئێران ناسراوه، هه‌واڵى دڵخۆشكه‌رى سه‌باره‌ت به به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد و یانه‌كه‌یان به‌میدیاكان و جه‌ماوه‌رى یانه‌كه‌ى گه‌یاند كه یاریزانى ناوبراو ته‌ندروستى باش بۆته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌شقه‌كان.
به‌ختیار ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى كوردى یانه‌ى سه‌نعه‌ت نه‌فت عه‌بادان و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران پاش یارى نێوان یانه‌كه‌ى و یانه‌ى ئیستقلال تاران له‌هه‌فته‌ى 25ى پڕۆلیگى یانه‌كانى ئێران له‌ڕۆژى 17-7-2020، پشكنینى بۆكرا و ده‌ركه‌وت كه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى كۆرۆنایه و نیشانه‌كانى تێداهه‌یه، به‌مهۆیه‌وه‌ش له‌ماڵه‌كه‌ى خۆیدا كه‌ره‌نتینه‌كرا و چاره‌سه‌رى پێویستى به‌كارهێنا، پاش هه‌فته‌یه‌ك یانه‌كه‌ى پشكنینى بۆكرد و ئه‌نجامى پشكنینه‌كه بۆ یاریزانى ناوبراو ئه‌رێنى و دڵخۆشكه‌ربوو، له‌ئێستادا بارودۆخى باشتره و به‌ره‌و چاكبوونه‌وه‌ى كۆتایی ده‌چێت.
به‌پێى راگه‌یه‌نراوێكى یانه‌كه له‌وانه‌یه به‌ختیار بۆ هه‌فته‌یه‌كى تریش لهكهرهنتینهدا بێت و به‌ر له‌یارى داهاتوویان لهپڕۆلیگى یانه‌كانى ئێران كه به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى شه‌هر خۆدرو-ه له‌هه‌فته‌ى 27ى خوله‌كه، پشكنینێكى تر‌ى بۆ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ش ئه‌رێنى بێت، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یاریزانانى یانه‌كه‌یان ده‌ست به‌مه‌شق و راهێنان ده‌كاته‌وه.

به‌ختیار ره‌حمانى سه‌باره‌ت به‌په‌تاى كۆرۆنا ئه‌وه‌ى بۆ میدیاكانى وه‌رزشى ئێران ئاشكرا كردووه كه سه‌ره‌تا هاوسه‌ره‌كه‌ى دووچارى نه‌خۆشى كۆرۆنا بووه و پاشان خۆى و جگه له‌یانه‌كه‌ى و كڕینى كه‌لوپه‌ل له‌بازاڕ نه‌چۆته شوێنى تر و نازانێت چۆن دووچارى ڤایرۆسه‌كه هاتووه، هه‌روه‌ها به‌ختیار-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ وتى: خۆشبه‌ختانه ڤایرۆسى كۆرۆنا نه‌گه‌یشتووه‌ته سییه‌كانم.
شایه‌نى باسه به‌ختیار مه‌جید ره‌حمانى ناوه‌ڕاستكارى كورد خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى سه‌رپێڵ زه‌هاو-ى سه‌ر به‌شارى كرماشانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه و سەرەتا بۆ یانەی زاگرۆس-ی جوانڕۆ یاری كردووە و پاشان له‌ژیانى یاركردنی پیشه‌گه‌ریدا ساڵانى 2007 تا 2019 بۆ یانه‌كانى فولاد نوین و فولاد خوزستان ئه‌هواز و تراكتۆرسازى ته‌برێز و ئیستقلال تاران و په‌یكان و فولاد خوزستان ئه‌هواز و زوب ئاهان ئه‌سفه‌هان و سیپاهان ئه‌سفه‌هان و ساڵانى 2004 تا 2014 بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى بێچووهشێرانى ژێر ته‌مه‌ن 15 ساڵ و تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ و لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵ و ئۆڵۆمپى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ و یه‌كه‌مى ئێران یارى كردووه.