لاوێكى پیرانشارى بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى ئێران كرا

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
ناوه‌ڕاستكاره لاوه‌كه‌ى كورد و یانه‌ى ئیستقلال-ى تاران بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كرا و ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شقى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه ئه‌نجامدا.
(فه‌ردین ره‌بت)ى یاریزانى لاوى كوردى پیرانشارى و هه‌ردوو تیپى لاوان و یه‌كه‌مى یانه‌ى ئیستقلال-ى شین پۆشى پایته‌ختى ئێران له‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ى ته‌مموزى 2020ه‌وه چووه نێو یه‌كه‌مین كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵ كه‌وه‌ك ئاماده‌سازیی بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى لاوانى وڵاتانى ئاسیا تا رۆژى 8-8-2020 به‌رده‌وام ده‌بێت.
كه‌مپه‌كه و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى هه‌ڵبژارده‌كه له‌هۆتێل ئه‌كادیمیاى میللى فوتبۆڵه له‌شارى تاران و 25 یاریزان داوه‌تى كه‌مپه‌كه كراون كه یه‌كه‌م قۆناغى ئامادهسازییهكانى هه‌ڵبژارده‌كه‌یه و فه‌ردین-ى به‌هره‌مه‌ندیش كه ته‌مه‌نى كه‌متره 19 ساڵ یه‌كێكه له‌یاریزانه داوهتكراوهكان و له‌مباره‌یه‌وه تایبه‌ت بۆ (كورد سپۆرت) وتى: داوه‌تى تیمى میللى كراوم و زۆر سوپاس بۆخواى گه‌وره، ئومێده‌وارم له‌وێش بوونى خۆم بسه‌ڵمێنم و شوێنێك بۆخۆم جێگیر بكه‌م.

هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئێران له‌كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى جامى لاوانى ئاسیا له‌گروپى یه‌كه‌م شانبه‌شانى هه‌ڵبژارده‌كانى ئۆزبه‌كستان-ى وڵاتى رێكخه‌ر و ئیندۆنیسیا و كه‌مبۆدیا یارى ده‌كات و ئامادهسازییهكانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ش تا ده‌ستپێكى له‌ڕۆژانى 14 تا 31-10-2020 به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌بێت.
شایه‌نى باسه (فه‌ردین ره‌بت)ى یاریزانى لاوى كورد رۆژى 29-10-2001 له‌شارى پیرانشار-ى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبووه و باڵاى 180 سم و كێشى 70 كگمه و له‌هێڵى ناوه‌ند و پێشووتر بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى ئێرانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ یارى كردووه.