ده‌ستن ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی حه‌بیب له هووكهر بكاته‌وه

ئاماده‌كردنی- فه‌رهه‌نگ ئیبراهیم.

(ده‌ستن پۆریهر) شه‌ڕكه‌ری به‌تواناو خاوه‌نی پشتێنی كاتی یوئێفسی ufc. كۆتا یاری به‌رامبه‌ر (حه‌بیب نورمگهمێدۆڤ)بوو شكستی هێنا به‌رامبه‌ت هه‌ڵۆ رووسییه‌كه دووباره دهگهرێتهوهبۆ شه‌ڕكردن.
له‌كاتێكدا ده‌ستن یه‌كێك له باشترینه‌كانی جیهانه‌و زۆرێك له‌باشترینه‌كانی تێكشكاندووه له ئێستادا به‌ربه‌ستێكی تری ماوه بۆ گه‌رانه‌وه و نزیك بوونه‌وه له پشتێن.
(ده‌ستن پۆریهری)ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ر (دان هوكهر)ی نیوزله‌ندی له‌شاری ڤێگاس و له هۆڵی تایبه‌ت به یوئێفسی به‌رواری 27/06/2020 ڕووبه‌روی یه‌كتر ده‌بنه‌وه له مه‌ین ئیڤێنتی ئه‌و شه‌وه‌دا, ده‌ستن ماوه‌یه‌كی زۆره گه‌راوه‌ته‌وه بۆ مه‌شق كردن و به‌رده‌وامه لە ڕاهێنان, ده‌ستن له چاوپێكهتنێكدا باسی له‌وه كرد چۆن هه‌ستی به لاوازی كردوه به‌رامبه‌ر حه‌بیب
کە ئەوەش هانی داوه زیاتر كار له‌سه‌ر خاڵهلاوازهكانی بكات.

دان هووكهری تەمەن ۳٠ ساڵ له ماوه‌یه‌كی كورت دا چه‌ند بردنه‌وه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشی تۆمار كردوه پێشبینی ئه‌وه ئه‌كرێت كه یاریه‌كی زۆر قورس بيێت بۆ ده‌ستن پۆریەری ئەمریکی.