هەواڵ

فرۆشتنی کیپا و هێنانی جێگرەوەیەک

لامپارد دەیەوێت دەستبەرداری گۆڵچیەکەی ئێستای ببێت و جێگرەوەیەکیشی بۆ بهێنێت بەڵام کارەکە ئاسان نیە.

بەهۆی ئەو ئاستە ناجێگیرەی لەم وەرزەدا پێشکەشی کرد کیپا ئاریزابالاگا ئیسپانی و گۆڵچی یانەی چێڵسی لەدواین هەفتەی پرێمەرلیگ لەسەر کورسی یەدەگ بوو، ئەگەری هەیە لە هەفتەی داهاتوش لە ئێف ئەی کەپ، سەرەکی نەبێت.

کیپا بە ٨٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئەتلەتیکۆ بیلباوەوە هاتە چێڵسی و کە گرانترین گۆڵچی جیهانە، بەڵام ئەگەری هەیە لامپاردی راهێنەر دەستبەرداری ببێت، کێشەکە لەوەیە لەسەرەتای هاتنی بۆ یانە لەندەنیەکە کیپا بۆندێکی ٧ ساڵی ئیمزاکرد بە موچەیەکی زۆر، ئێستا ئاستەمە یانەیەک هەبێت ئەو موچە زۆرە نیوەی ٨٠ ملیۆنەکەش بداتە کیپا.

چێڵسی چاودێری دین هندەرسۆن گۆڵچی مانچستەرە کە بە خواستن لە شەفێڵد بوو، یان ئۆنانای ئەیاکس و هەروەها خەونیش بە ئۆبلاکەوە دەبینێت، بەڵام ئەستەمە ئەتلەتیکۆ دەستبەرداری ببێت.

لەهەر بارودۆخێکی گۆڕینی گۆڵچیدا چێڵسی زیانێکی دارایی زۆر ئەکات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close