هێرشبه‌ره كورده‌كه بهگۆڵێكى تر به‌شدارى لهبردنهوهیهكى گه‌وره‌ى یانه‌كه‌ى كرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
لهدوایارى یانه‌كه‌ى له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020دا، عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆڵۆمپى سوریا گۆڵێكى تر‌ى كرد و به‌كۆتایی هاتنى خوله‌كه‌ش پله‌ى پێنجه‌مى خوله‌كه‌یان پێ‌بڕا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28-7-2020 یارییه‌كانى دواهه‌فته (هه‌فته‌ى 26)ى قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020 ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى وه‌حده-ى دیمه‌شق به‌به‌شدارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى كورد و هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى سوریا (یوسف محه‌مه‌د)ى به‌رگریكار و (عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات)ى هێرشبه‌ر، بووه میوانى ئهلنهواعیر و سه‌ره‌نجامیش توانى به‌ئاست و به‌ئه‌نجام شكست به‌یانه‌ى میواندار بهێنێت و به‌چوار گۆڵى بێوه‌ڵام لێى بباته‌وه.

گۆڵى سێیه‌مى یارییه‌كه له‌خوله‌كى 64ى نیوه‌ى دووه‌مى یارییه‌كه‌دا عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد بۆ یانه‌ى وه‌حده تۆماریكرد كه ده‌یه‌م گۆڵى خۆى بوو له‌م وه‌رزه‌ى خوله‌كه‌دا تۆمارى بكات.
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ى وه‌حده خانه‌ى پێنجه‌مى ریزبه‌ندى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020ى به‌ركه‌وت به 44 خاڵ له 26 یارى (11 بردنه‌وه، 11 یه‌كسانبوون، 4 دۆڕاندن) و (30-18 گۆڵ).

شایه‌نى باسه عه‌بدولڕه‌حمان به‌ره‌كات-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد كه ته‌مه‌نى 22 ساڵه و له‌شارى حهسهكهى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و درێسى ژماره 9ى یانه‌ى وه‌حده له‌هێڵى پێشه‌وه‌دا ده‌پۆشێت، به‌هۆى پێكانه‌وه ته‌نها له 17 یارى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوریا-ى وه‌رزى 2019-2020دا به‌شدارى كردووه و توانیویه‌تى 10 گۆڵ تۆماربكات كه 3 گۆڵى بهپهناڵتى بووه و 3 گۆڵى تریش سازبكات.