هەواڵ

فێرگەی تۆپی پێی تاسڵوجە دادەخرێت


لەبەر نەبونی هاوکاری و زۆربونی قەیرانەکانیان، فێرگەی تۆپی پێی تاسڵوجە دادەخرێت.
تاریق عەتا سەرپەرشتیاری فێرگەکە بۆ کورد سپۆرت ڕایگەیاند:لەماوەی ٥ ساڵی ڕابردودا و بە هەموو هەوڵێکمانەوە فێرگەکەمان بەڕێوەدەبردو خزمەتی منداڵ و گەنجمان دەکرد، بەڵام لەئێستادا قەیرانەکان هێندە زۆرن و بێ هاوکارین، لەتوانامدا نەماوە پێداویستیەکانی فێرگەکە دابین بکەم، بۆیە بەناچاری کارەکانی فێرگەکە ڕادەگیرێن.


مامۆستا تاریق دەڵێت هانام برد بۆ چەند شوێنێک بەڵام بێ هیواکراین و هاوکارییان نەکردین و منیش ناتوانم چیتر لەسەرگیرفانی خۆم و بڕە پارەی منداڵەکان فێرگەکە بەڕێوەببەم، ئێستاش لەبەر کۆرۆنا کەس وکاری منداڵەکانیش دوورنین لەو قەیرانە داراییە.


هاوکات سەرپەرشتاری فێرگەکە دەڵێت:لەبەر نەبوونی هیچ یاسایەکی وەرزشی لەو شارۆچکەیە کە نەتوانراوە مافی ڕاهێنەرو فێرگەکە بپارێزێت و چەندین جار لەفێرگەکەوە یاریزانەکان براون بۆ تیپە میللیەکان بێ ئەوەی هیچ حسابێک بۆئێمە بکەن، کە ئەوەش زۆر بێزاریکردین.


جێی باسە ئەم فێرگەیە چەندین ئەنجامی گەورەی بەدەست هێناوەو لەوانە بەشداری شەش خولمان کردوەو وەک ئاستی تازەپێگەیشتوانی موالیدی ۲٠٠٤۲٠٠۳ کە۲٠ تیپ بە یانەکانیشەوە بەشداربون دوو ساڵ لەسەر یەک پلەی یەکەممان بەدەست هێناوە، بۆئاستی ۲٠٠٦۲٠٠۷ لەساڵی ۲٠۱۸ پلەی یەکەممان بردەوە لەسنوری فێرگەکانی سلێمانی، هەروەها بۆ هەمان ئاستی ۲٠٠٦_۲٠٠۷ نازناوی سێ خولی دیکەشمان بەدەست هێناوە، چەندین یاریزانیشی گەیاندوە بە تیپە میلیەکان و یانەکانی سنورەکە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close