حه‌بیب نورمهگهمێدۆڤ ده‌گه‌رێته‌وه.

پاڵەوانە موسڵمانەکەی داگستان، حەبیب نۆرمهگەمێدۆڤ یاری ژماره ٢٩ ی ئەنجام دەدات.
بریار وایه له‌به‌رواری ٢٤-١٠-٢٠٢٠ حەبیب نۆرمهگەمێدۆڤ و جه‌ستن گه‌یجی یاری بۆ پشتوێنی کێشێ سووکی (٧٠ کگم) UFC ئەنجام بده‌ن.
ئه‌مه دوای ئه‌وه دێت كهپاڵهوانی ئه‌م كێشه حه‌بیب به‌هۆی داخستنی سنووره‌كانی رووسیاوه نه‌یتوانی وڵاته‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت و ufc بریاری دا یاری له نێوان تۆنی فێرگسۆن و جه‌ستن گه‌یجی ئه‌نجام بدرێت بۆ پشتوێنی كێشی (٧٠ كگم ی كاتی) و دوای بردنەوەی جەستن گه‌یجی له به‌رامبه‌ر تۆنی فێرگسۆن و بوونی بە پاڵەوانی كاتی، بە یاسای رێکخراوەی UFC پێویست بوو یاری لە نێوان حەبیب و جەستن بۆ پشتوێنی فه‌رمی ئه‌نجام بدرێت.

تا ئێستا شوێنی یاری كردنی ئه‌م ئیڤێنته دیاری نه‌كراوه به‌هۆی كه‌ره‌نتین كردن وو داخستنی زۆر به‌ی یاریگاكانی ئه‌مه‌ریكا و وهستهنی چالاكیه وه‌رزشیه‌كان وه ئه‌گه‌ر هه‌یه ئه‌م ئیڤێنته بگه‌رێته‌وه شاری ئه‌بووزه‌بی وڵاتی ئیمارات.