داڵه‌هۆ له‌دوو پێكهاته‌ى جیاوازدا له‌نێو باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى ئالسڤێنسكان دایه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ هه‌فته‌ى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك و بۆجارى چواره‌م (پڕۆگرامى ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان)ى سویدى، ناوى داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كوردى یانه‌ى بى كه‌ى هێكن ده‌خاته نێو پێكهاته‌ى باشترینه‌كانى هه‌فته‌ى خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020.
به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رز و جێگیره‌ى هه‌یه‌تى و له‌زۆربه‌ى یارییه‌كانى یانه‌كه‌یدا رۆڵى كاریگه‌ر ده‌بینێت له‌هێڵى ناوه‌ند-پێشه‌وه‌ى یانه‌كه‌یدا، پڕۆگرامى ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترین 11 یاریزانى هه‌فته‌ى 11 (هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته)ی خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید دیاریكرد و له‌پێكهاته‌كه‌دا ناوى داڵه‌هۆ ئیراندوست-ى كوردستارى یانه‌ى هێكن بۆ هه‌فته‌ى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك و بۆجارى چواره‌م ده‌بینرێت.
پێشووتر داڵه‌هۆ-ى ته‌مه‌ن 22 ساڵ لهههفتهكانى (3 و 8 و 10)ى ئالسڤێنسكان-ى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020دا، ناوى له‌هه‌مان پێكهاته‌ى باشترینه‌كاندا هاتووه كه پڕۆگرامى ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان هه‌فتانه پاش كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى خوله‌كه دیاری‌یان ده‌كات.

له‌لایه‌كى تره‌وه هه‌ر به‌هۆى ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ى رۆژى 26ى ئه‌م مانگه به‌درێژایی 90 خوله‌كى یارى نێوان یانه‌كه‌ى به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى یۆتۆبۆرى له‌هه‌فته‌ى 11ى ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سوید پێشكه‌شى كرد، وێبسایتى سافا سكۆر له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ناوى (داڵه‌هۆ ئیراندۆست)ى خسته نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترین هه‌ڵبژارده‌ى هه‌فته‌ى 11ى خوله‌كه.
شایه‌نى باسه داڵه‌هۆ ره‌فعه‌ت ئیراندوست-ى یاریزانى كورد یه‌كێكه له‌یاریزانه لاو و هه‌ره دیاره‌كانى خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان) و له‌گه‌ڵ یانه‌ى هێكن له‌هێڵى ناوه‌ند به‌درێسى ژماره 19 یارى ده‌كات و له‌خولى ئه‌مساڵیشدا خاوه‌نى 4 گۆڵ و 2 پاسى گۆڵه له 11 یاری و 909 خولهك یاریكردندا.