برایه‌تى و گازى باكوور له‌قۆناغى كۆتاییه‌وه به‌شدارى خولى عێراق ده‌كه‌ن

ئومێد ئیبراهیم حەمزە
واده‌ى یارییه‌كانی وه‌رزی 2020-2021ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانى عێراق ئاشكرا كرا و یارییه‌كانى خوله‌كه رۆژى 28ى كانوونى یه‌كه‌مى 2020 به‌به‌شداری 24 یانه ده‌ستپێده‌كات و 24 یانهكەش به‌سه‌ر دوو گروپی 12 تیپی دابه‌ش ده‌كرێن.
به‌پێى سیستمى خوله‌كه، یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر گروپێك بۆ قۆناغی داهاتوو سه‌رده‌كه‌ون، به‌شێوه‌یه‌ك یه‌كه‌می هه‌ردوو گروپ راسته‌وخۆ بۆ خولی نایابی یانه‌كانى عێراقی وه‌رزی 2021-2022 سه‌رده‌كه‌ون و دووه‌می هه‌ردوو گروپه‌كه‌ش یاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می خولی پله‌یه‌ك ده‌كه‌ن و دواتریش یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی سێیه‌می له‌گه‌ڵ یانه‌ی خاوه‌ن پله‌ی 18ی خولی نایابی عێراقی وه‌رزی 2020-2021 دوو یاری یه‌كلاكه‌ره‌وه (چوون و هاتن) ده‌كه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته خولی نایابی عێراقی وه‌رزی 2021-2022.
هه‌روه‌ها ئه‌و یانانه‌ی پاڵاوتنی شاره‌كان ناكه‌ن و راسته‌وخۆ بۆ قۆناغی كۆتایی خوله‌كه سه‌ركه‌وتوون، بریتین لهتیپهكانى 10 یانه: برایه‌تی، گازی باكوور، رومادی، كه‌ربه‌لا، سامه‌را، كوفه، سه‌ناعه، سوق شیوخ، میسان، جنسیه، هه‌روه‌ها یانه‌كانی (به‌حری و حسێن) كه بۆ خولی پله‌یه‌ك دابه‌زیبوون، وه‌ك ئه‌وان گه‌یشتوونه‌ته قۆناغى كۆتایی.
به‌مه‌ش ئه‌و 12 یانه‌یه و هه‌روه‌ها 12 یانه كه له‌پاڵاوتنی پارێزگاكانى تر‌ى عێراق سه‌رده‌كه‌ون، ژماره‌یان ده‌بێتە 24 یانه و به‌شداری خولی پله یه‌كى تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.