ژیانی ئەستێرەكان

سەربازێکی وون لەفوتساڵی کچاندا

(ئاواز، ئاوازی سەرکەوتن بەقاچەکانی دەژەنێت)
کچە یاریزانێکی هێمن و لەسەرخۆ، کۆنتڕۆلێ تۆپ و ڕاگرتنی باڵانسی تیپ، سەرکردایەتی هاوڕێکانی لەناو یاریگا، هەڵسوڕێنەری تیپ و خاوەن فکرێکی باش، کۆمەڵە سیفاتێکی (ئاواز یونس محەمەد) کچە یاریزانی یانەی چۆمانەو وەک سەربازێکی وون وایەو کەمدەدوێت و کەم خۆی دەناسێنێت.

ئاواز سەرەتای دەست پێکردن لە یاری قوتابخانەکانەو بوەو یاری گۆڕەپان و مەیدان و تۆپی دەستی کردوە، پاشان لە کۆتایی ساڵی 2014 و سەرەتای 2015 پەیوەندی دەکات بە یانەی ئافرەتانی هەولێر بۆ ماوەی 4 ساڵ لەو یانەیە بەردەوام بووە لەژێر سەرپەرشتی راهێنەر مامۆستا مەزن و لەوێش بەنازناوی خولی فوتساڵی کوردستان شادبوە.


ئاواز دواتر بۆماوەی یەک ساڵ لەگەل یانەی گازی باکور بۆ خولی عێراقی یاری کردو پلەی سێیەمی عێراقی بردەوە.
ئاواز قۆناغێکی گرنگ لەژیانی وەرزشی دەست پێدەکات، ئەویش کاتێک ڕوودەکاتە یانەی چۆمان و وەک کاپتن لەیاریگادا دەردەکەوێت و هێڵی بەرگری تیپەکەی دەگرێتە ئەستۆ.

لەچۆمان ئاواز بەقاچەکانی و بە فکری باشی ئاوازی سەرکەوتنی بەگوێی باڵەکایەتیدا چرپاندو تیپەکەی گەیاندە یاری کۆتایی خولی کوردستان و مەدالیای پلەی دووەمی لەمل کرا.


ئەم کچە خاوەن فکرە لەسەرخۆیە بەتۆپەوە هێندە لەسەرخۆیە وادەزانی کە بەزوویی تۆپەکەی لێ وەردەگیرێت، بەڵام ئەو بەو هێمنیەوە هێرشی پێچەوانە دروست دەکات و ساڵی ۲٠۱۹ ش لە (حلە) ڕۆڵێکی گەورەی گێڕا لەبەدەست هێنانی نازناوی خولی فوتساڵی عێراق بۆ یانەی نەوتی باکوور لەگەڵ هاوڕێکاندا.


ئاواز بۆ کوردسپۆرت خۆشترین ڕۆژو ناخۆشترینی ژیانی وەرزشی ئاشکرادەکات و دەڵێت: ئەو رۆژەی کەنازناوی خولی کوردستانمان لەدەستدا اخۆشترینەوە ئەو کاتەی خولی عێراقیشمان بردەوە خۆشترین ڕۆژم بوو بۆیە لەیادیان ناکەم.


ئاواز ئێستا یەکێکە لەپاڵێوراوەکانی بەدەست هێنانی کورسیەک لەهەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق و بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی دەست پێکردنەوەی کێبڕکێکانی فوتساڵی کچانە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close