لهسوپێرتانى یانه‌كانى سویددا دالكورد كه‌وته داوى یه‌كسانبوونه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
لهههفتهیهكى نوێى سوپێرتانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020دا، یانه‌ى دالكورد له‌نێو یاریگاى خۆیدا كه‌وته داوى یه‌كسانبوون و مێرڤان چیلیك-ى هێرشبه‌رى كورد گۆڵى به‌رامبه‌رى بۆ یانه‌ى گایس یۆتۆبۆرى كرده‌وه و یانه‌ى ڤیسترۆس-یش دووچارى شكستهات، هه‌رچه‌ندە كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌رى كورد گۆڵى بۆ كرد و گۆڵێكى تریشى بۆ سازكرد.
*داڵكورد كه‌وته داوى یه‌كسانبوونه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ى ته‌مموزى 2020 ژماره‌یه‌ك له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى نۆیه‌مى قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله‌یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان) ئه‌نجامدران و تیایدا یانه‌ى دالكورد به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌نجامه خراپه‌كانى و له‌ده‌ستدانى خاڵ و له‌نێو یاریگاى خۆی (تێرناس) به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئۆرگریته یه‌كسانبوو، به‌مه‌ش هه‌ر له‌خانه‌ى 13ى ریزبه‌ندى خوله‌كه‌دا مایه‌وه به 8 خاڵ له 9 یارى (1 بردنه‌وه، 5 یه‌كسانبوون، 3 دۆڕاندن) و 12 گۆڵى كردووه و 12 گۆڵیشى لێكراوه.

*مێرڤان گۆڵى به‌رامبه‌رى بۆ یانه‌كه‌ى كرده‌وه
له‌یارییه‌كى تردا كه له‌یاریگاى گامالا ئولیڤى له‌شارى یۆتۆبۆرى ئه‌نجامدرا، یانه‌ى گایس یۆتۆبۆرى له‌نێو یاریگاى خۆیدا به‌ئه‌نجامى 1-1 له‌گه‌ڵ یانه‌ى یۆنگخیله-ى میوانى یه‌كسانبوو، سه‌ره‌تا یانه‌ى میوان له‌خوله‌كى 23دا ده‌ستپێشخه‌ریی لهگۆڵكردندا كرد و تاكه گۆڵى خۆى تۆماركرد و له‌خوله‌كى 33دا مێرڤان چیلیك-ى ته‌مه‌ن 30 ساڵ و هێرشبه‌رى به‌ئه‌زموونى كورد گۆڵى به‌رامبه‌رى بۆ یانه‌ى گایس یۆتۆبۆرى خاوه‌ن یاریگا كرده‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌ى هاوسه‌نگ كرده‌وه، به‌مه‌ش توانى سێیه‌م گۆڵى خۆى له‌خوله‌كه و له‌كۆى 9 یارى و 808 خولهك یاریكردندا تۆماربكات و 1 گۆڵى سازكراویشى هه‌یه.

*كاروان گۆڵێكى تۆمار و یه‌كێكى تریشى سازكرد
له‌لایه‌كى تره‌وه یانه‌ى ڤێسترۆس له‌سه‌ر یاریگاى لیڤر ئه‌رینا میواندارى له‌یانه‌ى هالمستاد كرد و سه‌ره‌نجامیش له10 خوله‌كى كۆتایی یارییه‌كه‌دا 2-3 دۆڕا.
له‌یارییه‌كه‌دا كاروان سه‌فه‌رى هێرشبه‌رى لاوى كورد كه به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى 90 خولەك بۆ یانه‌ى ڤێسترۆس یاریكرد، له‌خوله‌كى 17دا گۆڵى به‌رامبه‌ر 1-1ى بۆ یانه‌كه‌ى كرده‌وه و له‌خوله‌كى 73دا گۆڵى دووه‌م و یه‌كسانبوونى 2-2ى بۆ یانه‌كه‌ى سازكرد كه بریان سپان گۆڵه‌كه‌ى پێتۆماركرد، به‌ڵام له‌خوله‌كى 81دا گۆڵى سێیه‌میان لێكرا و یارییه‌كه‌یان 2-3 دۆڕاند.
كاروان به‌تۆماركردنى گۆڵه‌كه‌ى یارى ئه‌مڕۆ، ژماره‌ى گۆڵه‌كانى لهسوپێرتانى 2020دا گه‌یانده 4 گۆڵ له 7 یارى و 340 خولهك یارى كردن و 1 گۆڵیشى سازكردووه.
