هەواڵوتار

ساری تەسلیم بوو!! رۆناڵدۆ رازی ئەبێت؟!

راهێنەری یۆڤانتۆس ماوریزیۆ ساری دوای دۆڕاندنەکەی کالیاری پێشنیارێکی بۆ یاریەکەی رۆما هەبوو کە پشوو بە تیپەکەی بدات، واتە کۆتایی کێبڕکێی رۆناڵدۆ بۆ گۆلکاری و پێڵاوی ئاڵتونی.

ساری پێی وایە ئەو یاریە زۆرانە لە دوای دەستپێکردنەوە تەواو تیپەکەی هیلاک کردوە، بۆیە بۆ یاریەکەی ڕۆما پشوو بە هەموو یاریزانەکان بدات باشترە، ساری ئەڵێت “لە هەوڵێ ئەوەداین کەبە تیپی خوار ٢٣ ساڵانەکانەوە یاری رۆما بکەین”.

لە ١-٨ یۆڤانتۆس بەرامبەر رۆما یاری ئەکات وەکو دواین هەفتەی خولی ئیتاڵی کە یاریەکە هیچ گرنگیەکی نیە بۆ ریزبەندی هەردوو تیپ، بەڵام لە ٧-٨ یۆڤانتۆس یاریەکی چارەنوس سازی هەیە بەرامبەر لیۆن لە چامپیۆنس لیگ، کە یاری یەکەم ١-٠ دۆڕاون.

پشودان بە ڕۆناڵدۆ و هاوڕێکانی مانای وایە گۆڵکاری خولی ئیتاڵی و پێڵاوی ئاڵتونی بۆ ئیمۆبیلی هێرشبەری لازیۆ کۆتایی دێت.

ئێستا چاوەڕێی بڕیاری کۆتایین لەلایەن یۆڤانتۆسەوە بۆ یاریەکەی رۆما، جێی وەبیرهێنانەوەیە رۆناڵدۆ ٣١ گۆڵی هەیە و ئیمۆبیلی ٣٥ گۆڵی هەیە و یەک یاری خولەکە ماوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close