هەواڵ

هۆكاری ناوی كچە تازەكەی رامۆس بزانە


رامۆس بووە خاوەنی چوارەم منداڵ و ئەمجارە بیلا رۆبیۆی هاوسەری كچێكی بووەو ناویشیان ناوە ماكسیمۆ ئەدریانۆ، ئەمەش دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆی دا هێنا.
بەپێی رۆژنامەی ئاس ناوی یەكەمی كچەكەی رامۆس كە ماكسیمۆیە دەگەڕێتەوە بۆ فیلمی گلادیەیتۆر كە لەو فیلمە راسل كرۆی ئەكتەر رۆڵی ماكسیمۆ دیسیمیۆ میریدیۆ دەبینێت.
ناوی دووەمیش كە ئەدریانۆیە تا رادەیەك پەیوەندی بە شاری سیڤیایەوە هەیە كە ئەو شارە پەیوەندی بە سەردەمی رۆمانەكانەوە هەیە، بەپێی سەرچاوەكان ئەندریانۆی گەورە ئیمپراتۆری رۆما لە شاری ئیتالیكا لە دایكبووە كە دەكاتە شاری سیڤیای ئێستا، وەكو ئاشكراشە رامۆس لە سیڤیا لە دایكبووە.
وەكو هاوسەرەكەشی ئاشكرای كردوە هەریەكەو ناوێكیان ویستوە لەیەكەم كچیان بنێن بۆیە دواجار بڕیاریان داوە هەردوو ناوەكە بكەن بەیەك و لە كچەكەیانی بنێن.
بەم دواییە ناوی دووانی و زیاتر لە نێو ئەستێرەكان سەری هەڵداوە كە یەكەم كەس سیرینا ولیامزی ئەستێرەی تێنس ناوی كچەكەی نا ئەلێكسیس ئۆلۆمپیا ئۆهانیان جونیۆر و دوای ئەویش یوساین بۆڵتی ئەفسانەی گۆڕەپان و مەیدانی ناوی كچەكەی ناونا ئۆلۆمپیا لایتنینگ.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close