به‌رگریكارێكى كورد به‌ره‌و هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق هه‌نگاوده‌نێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن سریتچكۆ كاتانیچ-ى سلۆڤینیایی و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراقه‌وه بانگهێشتى نێو پێكهاته‌ى سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژارده‌كه كرا بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی پاڵاوتنه هاوبه‌شه‌كه‌ى مۆندیال و جامى ئاسیا، موهه‌نه‌د جه‌زا-ى به‌رگریكارى یانه‌ى میالبى به‌شدار له‌خولى نایابى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)، له‌چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دایه نووسراوهكانى تایبه‌ت به‌عێراقی بوونى بۆ ته‌واوبكرێت تا بتوانێ له‌ئاینده‌یه‌كى نزیكدا له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌كه بكات.
كاتانیچ لایه‌نى عێراقى راسپاردووه به‌زوویی كاروباره‌كان و نووسراوه‌كان و كارتى یاری كردنى ئه‌م یاریزانه له‌یه‌كێتى تۆپى پێى سوید-ه‌وه بگوازرێته‌وه سه‌ر یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق به‌وپێیه‌ى موهه‌نه‌د-ى ته‌مه‌ن 23 ساڵ له‌پێشوودا 10 یارى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى تازه‌پێگه‌یشتووانى سوید-ى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵ و هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى سوید-ى ژێر تهمهنهكانى 18 و 19 ساڵ ئه‌نجامداوه.
*شانازیی بهداوهتكردنى بۆ ریزىههڵبژاردهكه ده‌كات
ئه‌حمه‌د غه‌فور وەرزشكاری دێرینی یاری تۆپی سەرمێزی شاری هەولێر و كوردستان و خاڵى موهه‌نه‌د له‌سوید-ه‌وه سه‌باره‌ت بهبانگهێشتكردنى بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ (كورد سپۆرت) وتى: موهه‌نه‌د زۆر خۆشحاڵه و شانازی ده‌كات كه داوه‌تى هه‌ڵبژارده‌كه كراوه و هیواداره بتوانێت یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بكات و هه‌لى خۆى پێبدرێت و تواناى خۆى ده‌ربخات و شوێنێكى جێگیر بۆخۆى بكاته‌وه و ناوبانگێك په‌یدا بكات.
هه‌روه‌ها وتى: سه‌فاره‌تى عێراقى وتویانه به‌زووترین كات به‌خۆمان هه‌موو شته‌كانت بۆ ته‌واو ده‌كه‌ین و بۆت ده‌نێرینه ئه‌و شوێنه‌ى لێیه‌تى، له‌وێ له‌گه‌ڵ پارێزهكهى ته‌نها بیخوێنێته‌وه و دواتر واژووى بكا و بینێرێته‌وه.
له‌باره‌ى واده‌ى په‌یوه‌ندى كردنى به‌هه‌ڵبژارده‌ى عێراقیش، ئه‌حمه‌د غه‌فور وتى: ئه‌گه‌رى زۆره موهه‌نه‌د نه‌توانێ له‌یارییه دۆستانه‌كان و كه‌مپى هه‌ڵبژارده‌كه له‌ئه‌لبانیا به‌شدار بێت، چونكه راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى رێگه‌ى پێنادات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قسه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى و راهێنه‌ر بكرێ، ئه‌وكات له‌وانه‌یه بتوانێت.

موهه‌نه‌د كازم قاسم كه به(موهه‌نه‌د جه‌زا) ناسراوه و له‌شارى لینشۆپینگ-ى سوید ده‌ژى و له‌هێڵى به‌رگرى باڵى چه‌پ یارى ده‌كات، له‌پێشوودا بۆ یه‌كه‌مجار ساڵى 2018 بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى ئۆڵۆمپى عێراق كراوه و ساڵى 2019 دووباره بانگهێشتى هه‌مان هه‌ڵبژارده كراوه و چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌دا كردووه، به‌ڵام به‌هۆى نه‌بوونى به‌ڵگه‌نامه‌كانى عێراقیبوونى نه‌یتوانیوه به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان لایه‌نى عێراقى سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن به‌په‌له كاره‌كانی له‌لایه‌نى یاساییه‌وه بۆ ته‌واوبكه‌ن تا نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق بكات.