هەواڵ

فیفا بە بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار یارمەتی ئەندامەكانی دەدات


یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ رایگەیاند ئەنجومەنی جێ بەجێكاری یەكێتییەكە رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر پێدانی بڕی ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار بە ئەندامانی یەكێتییەكە بۆ ئەوەی بتوانن بەسەر كاریگەرییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەربكەون.
یەكێتییەكەش پلانێكی داناوە بۆ ئەوەی ئەو پارەیە بدات بە ئەندامانی كە لە 211 یەكێتی تۆپی پێی وڵاتان پێكهاتووەو پلانەكەش لە 3 قۆناغ پێكدێت و بڕی 152 ملیۆن دۆلاریش لەو پارەیە تەرخان دەكرێت بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێ لەو وڵاتان.
بڕە پارەكەی تریش تەرخان دەكرێت بۆ یارمەتی دانی یەكێتییەكان لە كەمكردنەوەی كریگەری كۆرۆنا لەسەریان ئەمەش بۆ ئەوەی بتوانن پرۆتۆكۆلە تەندروستیەكان جێ بەجێ بكات و بەردەوامی بە خولی وڵاتەكانیان بدەن.
بەپێی راپۆرتی فیفاش سەرەتاش هەر یەكێتییەك بڕی ملیۆن و 500 هەزار دۆلاری پێدەدرێت و پێویستە 500 هەزار دۆلارەكەش بۆ پەرەپێدانی تۆپی پێی ژنان تەرخان بكرێت.
هەر یەكێتییەكیش بۆی هەیە بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار قەرز لە فیفا بكات تا لە رێگەی چالاكیە وەستاوەكانی دەستپێبكاتەوەو پرۆتۆكۆلەكانی گەڕانەوە بۆ یاریكردن جێ بەجێ بكات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close