هەواڵ

عەدنان درجال پاڵپشتی بالەی کچانی عێراق دەکات

عەدنان درجال پەیوەندی بەسەرۆکی یەکێتی تۆپی بالەی عێراقەوە دەکات و بەڵێنی هەموو هاوکارییەکیان پێدەدات.
لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنی نێوان عەدنان درجال وەزیری لاوان و وەرزشی عێراق و جەمیل عەبادی سەرۆکی یەکێتی تۆپی بالەی عێراق، تەئکید لەسەر پەرەپێدان و پاڵپشتیکردنی وەرزش لەعێراق کرایەوە، لای خۆیەوە درجال هەموو پاڵپشتیەکی مادی و مەعنەوی بۆ بالەی عێراق دەربڕی و بەپێویستی زانی کەهەڵبژاردەکانی بالەی عێراق لەپاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەکاندا ئامادەیی هەبێت و هاوکاری زیاتریشیان دەکات.
وەزیری لاوان و وەرزش تەئکیدی لەسەر گرنگیدانی وەرزشی ژنان کردەوەو بالەی کچانی عێراقیشی بەچالاک ناوبردو بەپێویستیشی زانی پاڵپشتی زیاتر بکرێ، هاوکات پاڵپشتی بۆ پاڵەوانێتی داهاتوی بالەی کچانی یانەکانی عێراق دەربڕی کەبڕیارە لەمانگی ۱٠ دا لەیەکێک لەشارەکانی هەرێمی کوردستان بکرێت و لەو خولەشەوە هەڵبژاردەی نیشتمانی لێ پێکبهێنرێت بۆ پاڵەوانێتیە دەرەکییەکان.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close