كارزان ئه‌لیاسى تاكۆتایی ئه‌مساڵ بۆ یانه‌یه‌كى سویدى یاریى ده‌كات

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
كارزان ئه‌لیاسى یاریزانى لاوى كورد تا كۆتایی خولى ئه‌مساڵ (2020)ى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) په‌یوه‌ندى به‌یانه‌ى ئۆسكارشامن ئا‌یك كرد و له‌وێش شانبه‌شانى په‌یمان ئه‌لیاسى یاریی ده‌كات.
یانه‌ى ئۆسكارشامن ئا‌یك-ى سوید-ى كه له‌گروپى باشوور (سۆدرا)ى خولی پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید (ئیتان) ركابه‌ریی ده‌كات و ئێستا به 14 خاڵ له 9 یارى له‌خانه‌ى نۆیه‌مى ریزبه‌ندى خوله‌كه دایه، به‌فه‌رمیی بڵاوى كرده‌وه كه بۆ شوێنى (ئیدڤین سوالینگ)ى ناوه‌ڕاستكار كه لهیانهكهیاندا نه‌ماوه، كارزان ئه‌لیاسى-یان بۆ هێڵى ناوه‌ند وه‌ك جێگره‌وه‌ى دیاریكردووه و بهخێرهاتنیشى ده‌كه‌ن بۆ یانه‌كه‌یان.
پێشووتر له‌مانگى شوباتى رابردوو كارزان-ى ته‌مه‌ن 28 ساڵ هه‌ر به‌مه‌به‌ستى په‌یوه‌ندى كردن به‌یانه‌ى ئۆسكارشامن له‌لایه‌ن یانه‌كه‌وه تێست كرابوو، دواتر په‌یوه‌ندى كردنى بهیانهكهوه بۆ كۆتایی ئه‌م مانگه (تهمموز)ى 2020 دواخرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته رۆژى 30ى ته‌مموزى 2020 یه‌كه‌م یه‌كه‌ى مه‌شق و راهێنانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا ئه‌نجامدا و واچاوه‌ڕوان ده‌كرێ رۆژى 8ى مانگى ئابى داهاتوو یه‌كه‌م یارى خۆى له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ى له‌هه‌فته‌ى نۆیه‌مى ئیتانى یانه‌كانى سوید به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى تڤاكێرس ئاى ئێف له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆیان ئه‌نجامبدات.

شایه‌نى باسه كارزان ئه‌لیاسى ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه له‌كوردستان له‌دایكبووه و له‌یارى تۆپی پێدا یاریزانى هێڵى ناوه‌ند/ به‌رگرییه و له‌یارى فوتساڵیشدا یاریزانى یانه‌ى فوتساڵى كالمار-ى كوردانى سوید-ه، پێشووتر ساڵانى 2012 تا 2016 بۆ یانه‌ى نیبرۆ ئاى ئێف-ى له‌خوله‌كانى پله سێ و پله دووى یانه‌كانى سویدى و پاشان ساڵى 2016 بۆ یانه‌ى ئاى ئێف كه‌ى بێرگا له‌خولى پله دووى یانه‌كانى سوید و ساڵى 2017 بۆ یانه‌ى نیكیبۆ ئاى كه‌ى له‌خولى پله پێنجى یانه‌كانى سوید و دواجاریش ساڵانى 2018 تا 2019 بۆ یانه‌ى فلایگسفۆرس/ گادرێس ئاى ئێف له‌خولى پله پێنجى یانه‌كانى سوید یاریكردووه.