راوێژ لاوانى ناوه‌ڕاستكارى كورد له‌یانه‌ى دالكوردى سوید جیابووه‌وه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش نۆ هه‌فته دابڕان له‌یارییه‌كانى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید (سوپێرتان)ى ساڵى 2020، دواجار راوێژ لاوان-ى ناوه‌ڕاستكارى به‌ئه‌زموونى كورد بێده‌نگى شكاند و به‌پێى لێكتێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌یانه‌ى دالكورد جیابووه‌وه.
پاش چوار ساڵ و نیو یاریكردن بۆ یانه‌ى دالكورد له‌ساڵانى 2016 تا 2020، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 31-7-2020، راوێژ فه‌رهاد به‌رزنجى (راوێژ لاوان)ى ته‌مه‌ن 32 ساڵ یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید-ى به‌جێهێشت، ئه‌مه‌شی پاش گفتوگۆكردنى له‌گه‌ڵ كارگێڕیی یانه‌كه و بە لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش و به‌ڕه‌زامه‌ندى هه‌ردوولا قبوڵ بووه.
له‌مباره‌یه‌وه یانه‌ى دالكورد لهوێبسایتى تایبه‌تى خۆیه‌وه به‌فه‌رمیی هه‌واڵى جیابوونه‌وه و دابڕانى یاریزانی ناوبراوى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه یانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ راوێژ لاوان-ى كاپتنى پێشوویان گه‌یشته رێككه‌وتنێكى هاوبه‌ش كه له‌م كاته‌دا له‌یه‌ك جیاببنه‌وه و كۆتایی بهبۆندى نێوانیان بهێنن و ئه‌مه‌ش باشترین چاره‌سه‌رى هاوبه‌ش و به‌سوود بوو بۆ هه‌ردوولا.
له‌كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا یانه‌ى دالكورد سوپاسى راوێژ لاوان ده‌كات بۆ ئه‌و ماوه‌یه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بووه و چه‌ندین بیره‌وه‌رى و ساتى زۆرجوان و له‌بیرنه‌كراوی هه‌یه و هیواى چانسێكى باشیان بۆ خواستووه له‌ئاینده‌ى یاریكردنیدا.

شایه‌نى باسه راوێژ كه‌ساڵى 2018 له‌یه‌كه‌م گه‌یشتنى مێژوویی یانه‌ى دالكورد له‌خولى نایابى نایابى یانه‌كانى سوید/ ئالسڤێنسكان وه‌ك كاپتن سه‌ركردایه‌تى یانه‌كه‌ى كرد، له‌و ماوه‌یه‌دا 113 یارى بۆ كردوون له‌گه‌ڵ 13 گۆڵ و 10 گۆڵى تریشى سازكردووه (83 یارى و 10 گۆڵ و 10 پاسى گۆڵ لهسوپێرتان و 21 یارى و 1 گۆڵ لهئالسڤێنسكان و 9 یارى و 2 گۆڵ له‌جامى یانه‌كانى سوید).