سبه‌ی شه‌و پاڵه‌وانێكی كورد یاری ده‌كات.

شه‌وی شه‌ممه له به‌رواری ١/٨ محه‌مه‌د زهرهعێی یه‌كه‌م یاری پرۆفیشناڵی له ئیڤێنتی برهیڤ٣٧ ئه‌نجامده‌دات به‌رامبه ریاریزانی سویدی ئههوزی كوامێ له یاریه‌كی ٣ راوندیدا.
محه‌مه‌د زهرهعێی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویجه له‌دایك بووی شاری سنه‌یه چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی مهشقو راهێنانه له وهزشهكانی زۆران بازی و بۆكسێن چه‌ندین نازناوی له‌سه‌ر ئاستی نه‌رویج له پاڵه‌وانێ تییه‌كانی گراپلین به‌ده‌ست هێناوه و ئاستێكی زۆر به‌رزی هه‌بووه.
له‌دوای ده‌ست كردن به مه‌شقه‌كانی ئیم ئیم ئه‌ی هه‌رزوو باشترین هۆڵی ڕاهێنانی نه‌رویج بانگهێشتیان كرد تا له‌وێ راهێنان بكات و یاریزانه‌كانیان سوود له تواناكانی ببینن وه به‌هۆی ئاست به‌رزیه‌وه گرێبه‌ستی یه‌كێك له كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری ئیم ئیم پێ بدرێت كه ئه‌مه كارێكی زه‌حمه‌ته یه‌كه‌م یاری پرۆفیشناڵ بگه‌یته ئه‌م كۆمپانیایه.