هەواڵ

ئەزموونێكی تری هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه لەگەڵ یانه‌ى رۆیاڵ شارلروای بەلژیكایی

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

دواجار یانه‌ى بروچ (كلوب بروچ)ى به‌لژیكایی هێرشبه‌ره‌ كورده‌كه‌ى خۆى بۆ جارى دووه‌م به‌شێوه‌ى خواستن پێشكه‌ش به‌یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى هاونیشتمانى كرد، به‌ڵام به‌بێ بژارده‌ى كڕینى.

یانه‌ى بروچ رایگه‌یاند كه‌ كاوه‌ ره‌زایی كرماشانى و هێرشبه‌رى نێوده‌وڵه‌تى كوردى یانه‌كه‌یان و هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئێران-ى به‌خواستن و بۆ ماوه‌ى یه‌ك وه‌رز داوه‌ته‌ یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا و یانه‌ى ناوبراویش كه‌ وه‌رزى پێشوو 2019-2020 هه‌ر به‌شێوه‌ى خواستن ئه‌م یاریزانه‌ى له‌یانه‌ى بروچ وه‌رگرت و ئه‌میش توانى له‌ 22 یارى خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ) 12 گۆڵ تۆمار و 4 گۆڵیش سازبكات و له‌جامى یانه‌كانى به‌لژیكا-شدا له‌ 3 یاریدا توانى 2 گۆڵى تر تۆماربكات، هه‌واڵى دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى كاوه‌-ى بۆ ریزه‌كانى به‌فه‌رمیی بڵاوكرده‌وه‌ و وێڕاى به‌خێرهاتن، ئاشكراى كرد كه‌ كاوه‌ بۆ وه‌رزى 2020-2021 دووباره‌ به‌شێوه‌ى خواستن یارییان بۆ ده‌كات و ئه‌م رێككه‌وتنه‌ش بژارده‌ى كڕینى له‌گه‌ڵ دانییه‌.

كاوه‌ ره‌زایی ته‌مه‌ن 28 ساڵ كه‌هاوینى ساڵى 2018 له‌لایه‌ن یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا به‌بڕى پێنج ملیۆن یۆرۆ تا هاوینى ساڵى 2022 به‌یانه‌ى بروچ (كلوب بروچ) فرۆشرا، دواتر به‌هۆى پێكانه‌وه‌ ته‌نها 14 یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا كرد له‌گه‌ڵ 1 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ، پاش چاكبوونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌پێكان، بۆ وه‌رزى 2019-2020 له‌لایه‌ن یانه‌ى بروچ-ه‌وه‌ بۆ یه‌كه‌مجار به‌شێوه‌ى خواستن درا به‌یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا-ى هاونیشتمانى.

شایه‌نى باسه‌ كاوه‌ ره‌زایی هێرشبه‌رى كوردى كرماشانى له‌و ماوه‌یه‌ى یاریزانى یانه‌ى رۆیاڵ شارلروا بووه‌ له‌وه‌رزى 2017-2018 و دواتر به‌شێوه‌ى خواستن له‌وه‌رزى 2019-2020دا یارى بۆ كردووه‌، (70) یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌دا كردووه‌ و توانیویه‌تى (33) گۆڵ تۆمار و (11) گۆڵى تریش سازبكات (65 یارى و 31 گۆڵ و 10 پاسى گۆڵ) له‌خولى پیشه‌گه‌رانى تۆپى پێى یانه‌كانى به‌لژیكا (جوپیلێر پڕۆلیگ) و (5 یارى و 2 گۆڵ و 1 پاسى گۆڵ) له‌جامى یانه‌كانى به‌لژیكا-دا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close