کوردێک لەسوید سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد

محه‌مه‌د زارعی له یه‌كه‌م یاری پرۆفیشناڵییدا توانی له‌ماوه‌ی ٢ خولهك كۆتایی به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بهێنێت به شێوازی هیڵ هووك كه لەیاریزانی سویدی ئەهوزی کوامێی بردەوە.

ئەمرۆ لەوڵاتی سوید له ئیڤێنتی برهیڤ٣٧ و له یه‌كه‌م گه‌رانه‌وه‌ی بره‌یڤ دوای دواخستنی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، له یه‌كه‌م یاری لایڤدا یاریزانی کورد محه‌مه‌د زارعی بەئاڵای کوردستانەوە هه‌موو یاریزانانی ئه‌و كێشه‌ی له تواناكانی خۆی ئاگادار كرده‌وه و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌ی به شێوازێكی سه‌رنج راكێش به‌ده‌ست هێناو کاتێک شکستی توشی یاریزانێکی سویدی کرد.

محه‌مه‌د زارعی دانیشتووی وڵاتی نه‌رویجه‌و له‌دایكبووی شاری سنه‌یه چه‌ندین ساڵه سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنانه له وهزشهكانی زۆرانبازی و بۆكسێن چه‌ندین نازناوی له‌سه‌ر ئاستی نه‌رویج له پاڵه‌وانێتییه‌كانی گراپلین به‌ده‌ست هێناوه و ئاستێكی زۆر به‌رزی هه‌بووه.
ڤیدیۆی بردنەوەکە