هەواڵ

دیارترین دەنگۆکانی گواستنەوەی یاریزانان لەئینگلتەرا

دوای کۆتایی هاتنی خولی نایابی ئینگلتەرا و لەسەروبەندی خۆئامادەکردن بۆ وەرزی نوێ یانەکان سەرقاڵی گواستنەوەی یاریزانانن، گەرمی بازاڕەکە وایکردووە زۆرجار ئەو گواستنەوانە هەر تەنیا دەنگۆی میدیاکان بن، هەندێک جاریش دەنگۆکان دەبنە ڕاستی.

ئەمانەی خوارەوە هەواڵ و دەنگۆی گواستنەوەی یاریزانانە لەنێوان یانەکانی ئینگلتەرا و ئەوروپا:
– چێڵسی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بۆ گواستنەوەی نیک پۆوپی ٢٨ ساڵ و گۆڵچی یانەی بێرنلی، ئەمەش لەکاتێکدایە چارەنووسی کیپا ئەریزابالاگای گۆڵچی سەرەکی یانەکە نادیار و ناڕوونە.
– یانەی مانچستەر یونایتد چووە ناو گفتوگۆ لەگەڵ یانەی مۆناکۆ بۆ گواستنەوەی بینۆیت بادیاشیلی تەمەن ١٩ ساڵ، کەلەهێڵی بەرگری یارییدەکات و هەریەک لەیانەکانی ریاڵ مەدرید و بایەر لیڤەرکوزن چاویان لەسەریەتی.
– یانەی تۆتنهام دابەزینی یانەی واتفۆرد بەهەل دەزانێت و دەیەوێت هێرشبەر ترۆی دینی تەمەن ٣٢ ساڵ بباتە ریزەکانیەوە.
– کریستاڵ پاڵاس لەهەوڵدایە بۆ ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئیسماعیلا سار لەیانەی واتفۆرد، ئەو یانە سور و شین پۆشە بەنیازە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لەفرۆشتنی وێڵفرێد زاها بەدەستبخات.
– یانەی مانچستەر یونایتد داوای ١٥ ملیۆن یۆرۆ لەیانەی ئینتەرمیلان داوا دەکات ئەگەر یانە ئیتاڵییەکە بیەوێت بەشێوەی هەمیشەیی ئەلێکسیس سانچێز لای خۆی بهێڵێتەوە.
– مانچستەر سیتی چاوی لەسەر سێرجی رۆبێترۆی یاریزانی تەمەن ٢٨ ساڵی یانەی بارسێلۆنایە.
– یانەی ئیڤەرتن دەیەوێت بەختی خۆی تاقیبکاتەوە لەکڕینی جۆشوا کینگی نەرویجی هێشبەری یانەی بۆرنماوس.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close