ژیانی ئەستێرەكان

سیپەل شوکر هەڵۆی فوتساڵ لەدهۆکەوە

لە ١٠ ساڵی رابردوودا بەهۆی بوونی خولەکانی فوتساڵی کچان و بوونی چەندین کادیری وەرزشیی و راهێنەری بەتوانا نەوەیەکی سەرسوڕهێنەر لەبواری فوتساڵی کچان هاتنە مەیدان و ئەگەر هەڵبژاردەی کوردستان خاوەنی سەربەخۆیی خۆی بوایە لەسەر ئاستی جیهان ئەوە یەکێک دەبووین لەهەڵبژاردە بەهێزەکان.

سیپەل شوکر یەكێک لەیاریزانە باش و گۆڵکارەکانی شاری دهۆک و هەرێمی کوردستان و بگرە عێراقیش یەکێکە لەو یاریزانانەی بەرهەمی بەرەوپێشچوونی وەرزشی کچان و بەتایبەت فوتساڵە، ئەو یاریزانە و تۆڕی گۆڵی تیپەکانی بەرامبەر وەک ماسی و ئاو وان.

سەرەتای یارییکردنی سیپەل وەک هەر یاریزانێکی تر لەخوێندنگا و یاریگا بچووکراوەکان بووە و وەک یاریزانی یانەش سەرەتا لەگەڵ یانەکانی شێخان و ئەلقوش بووە، دواتر وەک یاریزانی هەڵبژاردەی دهۆک بانگهێشتکراوە.

سیپەل لەگەڵ یانەی ئەلقوش دووجار بەشداریی خولی عێراقی کردووە، جارێک بۆتە خاوەنی پلەی دووەم و دواتر بوونەتە پاڵەوان، لەسەر ئاستی تاکە کەسیش ساڵێک بەباشترین یاریزان و ساڵەکەی تریش وەک گۆڵکار و باشترین یاریزان هەڵبژێردراوە.

سیپەل شوکر ساڵی ٢٠١٢ دەچێتە یانەی زێرەڤانی و هەڵهاتنی ئەستێرەی بەختی ئەو یاریزانە لەو یانەیەبوو، تا ئێستا لەگەڵ ئەو یانەیە بەردەوامە، بەر لەپەیوەندی کردنی بەو یانەیەوە بەردەوام تائێستاش لەریزەکانی هەڵبژاردەی عێراق یاریی دەکات.

لە ساڵی ٢٠١٧دا یاریزانی سەرەکی هەڵبژاردەی نیشتمانی ئافرەتانی عێراق بووە لە تۆپێ پێ و وەک یاریزانێکی سەرەکی بەشدار کاسی تۆپێ پێی ئافرەتانی ئاسیای کردووە لە تاجیکستان.

لەگەڵ زێرەڤانی سیپەل ٣ جار نازناوی خولی فوتساڵی کچانی کوردستانی بەدەستهێناوە و ٣ جاریش وەک گۆڵکاری خولەکە بووە، بەدەر لەفوتساڵیش سیپەل یاریزانێکی لێهاتوو خاوەن ئەزموون و بەشداریی دەرەکیە لەیاریی تۆپی پێی یاریگای گەورە بۆ کچان.

چەند گۆڵێکی سیپەل

سیپەل بەدەر لە توانا وهەوڵ و ماندوبوونی خۆی دوو شتی تر بەهۆکاری سەرکەوتنی خۆی دەزانێت ئەو پشتگیری خانەوادەکەی لەگەڵ ئەو راهێنەرانەی بەردەوام لەیانە و تیپ و هەڵبژاردە جیاوازەکان کاری لەگەڵ کردوون.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close