كوردستارهكهى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا چاوى چه‌ند یانه‌یه‌كى هۆڵه‌ندا و توركیا و كه‌نداوى له‌سه‌ره

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
محه‌مه‌د عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى نێوده‌وڵه‌تى كورد و پێشووى یانه‌ى هیراكلیس ئهلمیلۆ-ى هۆڵه‌ندایی، چاوى چه‌ند یانه‌یه‌كى هۆڵه‌ندا و توركیا و ناوچه‌ى كه‌نداوى له‌سه‌ره و بریكارهكهشى به‌زاره‌كى له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ى لا لیگاى ئیسپانیا له‌گفتوگۆدایه.
به‌پێى وێبسایتى سوریا پڕۆ-ى تایبه‌ت به‌یاریزانانى پیشه‌گه‌رى به‌ڕه‌گه‌ز سوریایی، محه‌مه‌د عوسمان-ى كوردستارى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا كه پاش كۆتاییهاتنى ماوه‌ى بۆنده‌كه‌ى له‌گه‌ڵ یانه‌ى هیراكلیس ئهلمیلۆ-ى هۆڵه‌ندایی له‌ئێستادا به‌بێ یانه‌یه، لهمیركاتۆى هاوینه‌دا دوو یانه‌ى به‌شدارى خولى نایابى یانه‌كانى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى توركیا و یانه‌یه‌كى تر‌ى ناوچه‌ى كه‌نداو به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمیی بۆندیان پێشكه‌ش كردووه و بریكارى كاره‌كانیشى له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ى لا لیگاى ئیسپانیا به‌شێوه‌ى زاره‌كى له‌گفتوگۆدایه كه یانه‌یه‌كیان تازه له‌خولى پله یه‌كه‌وه بۆ خوله‌كه سه‌ركه‌وتووه.
به‌پێى وێبسایته‌كه هه‌موو ئه‌گه‌ر و بژارده‌كان له‌به‌رده‌م محه‌مه‌د عوسمان-ى ته‌مه‌ن 26 ساڵ و یاریزانى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا كراوه‌ن و ئه‌گه‌رى زۆره لهیانهیهكى ئه‌وروپادا درێژه به‌ژیانى پیشه‌گه‌ریی خۆى بدات و له‌م نزیكانه‌ش چاره‌نووس و وێستگه‌ى ئاینده‌ى یاریكردنى ئاشكراده‌كات.

شایه‌نى باسه محه‌مه‌د عوسمان-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد كه له‌شارى قامیشلۆى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه و خاوه‌نى ره‌گه‌زنامه‌ى سورى و هۆڵه‌ندییه، سه‌ره‌تا له‌یانه‌ى ڤیتیسه دلفت-ى هۆڵه‌ندایی ده‌ستى به‌یارى تۆپى پێ كردووه و پاشان ساڵانى 2008 تا 2013 بۆ تیپى لاوانى یانه‌ى ڤیتیسه ئارنهایم-ى هۆڵه‌ندا و ساڵانى 2013 تا 2017 بۆ تیپى دووه‌مى هه‌مان یانه و ساڵانى 2015 تا 2017 بۆ تیپى یه‌كه‌مى یانه‌كه یارى كردووه، وه‌رزى 2017-2018 بۆ یانه‌ى تیلستار-ى هۆڵه‌ندا و ساڵانى 2018 تا 2020 بۆ یانه‌ى هیراكلیس ئهلمیلۆ-ى هۆڵه‌ندایی یارى كردووه و ساڵى 2018 بۆ یه‌كه‌مجار داوه‌تى ریزى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا كراوه و تائێستا 11 یارى نێوده‌وڵه‌تى له‌گه‌ڵ ههڵیژاردهكهدا كردووه.