هونەرە بەرگریەكان

لەسەر ئاستی باڵا پاڵپشتی پاڵەوانە کوردەکەی ئێم ئێم ئەی دەکرێت


سەرکەوتنەکەی محەمەد زارعی پاڵەوانە کوردەکەی هونەرە بەرگرییەکان لەسوید کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانی لێکەوتەوە.
‎لەوڵاتی سوید و لەئیڤێنتی برەیڤ ۳۷ و لەپاڵەوانێتی ئێم ئێم ئەی ، کوڕە کوردی دانیشتوی نەرویژ محەمەد زارعی توانی بەکەمترین کات و لەماوەی دوو خولەکدا شکست بە (ئەهوازی کوامێی) سویدی بهێنێت و لەیەکەم یاری پرۆفیشناڵی خۆی لەئێم ئێم ئەی سەرکەوتن بنوسێتەوە.
‎ئەو بردنەوەی محەمەد کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناو بوو بەبابەتێکی گەرمی سۆشیاڵ میدیاو لەکەناڵی ئاسمانی کوردسات نیوزیش ڕاستەوخۆ چاوپێکەوتنی بۆ سازکراو لەسەر ئاستی باڵاش لەناوخۆی هەرێمی کوردستان (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی خۆی ئاراستە کردو بۆی نوسیوە (پیرۆزە دڵمان خۆشە بەم سەرکەوتنەت).


لەئاستی جیهانیش (عەلی عەبدولعەزیز) بەڕێوبەری کارەکانی خەبیب نورماگەمیدۆفی روسی و پاڵەوانی جیهان لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی یارییەکە پاڵپشتی و سەرسامی خۆی بۆ ئەو پاڵەوانە کوردە دەربڕیوە.


جێی باسە محەمەد زارعی لەدایک بوی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەو پێشتریش وەک پێشمەرگە لە شەڕی دژ بەداعش بەشداری کردوە.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close