پێكان رێوان ئه‌مینى له‌یارییه‌كانى ئالسڤێنسكان بێبه‌ش كردووه

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بۆ هه‌فته‌ى دووه‌م له‌سه‌ریه‌ك رێوان ئه‌مین-ى ناوه‌ڕاستكارى لاوى كورد به‌هۆى پێكانه‌وه له‌یارییه‌كانى یانه‌كه‌ى له‌خولى نایابى تۆپى پێی یانه‌كانى سوید (ئالسڤێنسكان)ى ساڵى 2020دا، بێبه‌شه و به‌م زووانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاری كردن.
پاش ئه‌وه‌ى لهههفتهكانى 11 و 12ى ئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020دا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌كانى هێلسنگبۆرگ و ڤاربێرگز بۆیز ئاماده‌یی نه‌بوو، (كورد سپۆرت) به‌دواداچوونى كرد و له‌هه‌واڵ و ته‌ندروستى رێوان ئه‌مین-ى یاریزانى لاوى كوردى یانه‌ى ئۆسترسوند-ى سویدى پرسى و ئه‌میش له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا ئه‌وه‌ى بۆ دركاندین و وتى: به‌ڵێ پێكانم هه‌یه و لهماسولكهكانى رانم هه‌ست به‌ئازار ده‌كه‌م و به‌مهۆیه‌وه‌ش ناتوانم یارى بكه‌م، به‌ڵام به‌ره‌و باشبوون ده‌چم و ئینشاڵڵا به‌م نزیكانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ یارى كردن.
رێوان-ى ته‌مه‌ن 24 ساڵ كه رۆژانى 27-7 و 2-8-2020 له‌دوو یارى یانه‌كه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌كانى هێلسنگبۆرگ و ڤاربێرگز بۆیز به‌هۆى پێكانه‌كه‌وه به‌شدارى نه‌كردووه، ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له‌یاریگا و یاری كردن دابڕاوه، له‌میانه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ماوه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌یاریگا و واده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌شى ئاشكرانه‌كرد و پێده‌چێ به‌هۆى پێكانه‌كه‌وه نه‌توانێ له دوو یارى تریشدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى به‌شداربێت.

شایه‌نى باسه رێوان خالید ئه‌مین زه‌رۆ-ى یاریزانى لاوى كوردى شارى دهۆك و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى و هۆڵه‌ندى، له‌گه‌ڵ یانه‌ى ئۆسترسوند لهئالسڤێنسكانى یانه‌كانى سویدى ساڵى 2020دا، له‌كۆى 12 یارى یانه‌كه‌ی، له 10 یارى یه‌ك له‌سه‌ریه‌كدا ئاماده‌یی هه‌بووه و توانیویه‌تى له 828 خولهك یارى كردن‌دا 1 گۆڵ بهپهناڵتى تۆماربكات و گۆڵێكى تریش سازبكات و دووجاریش له‌لایه‌ن پڕۆگرامی ستۆدیۆ ئالسڤێنسكان-ى سویدییه‌وه ناوى خراوه‌ته نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترینه‌كانى هه‌ردوو هه‌فته‌ى پێنجه‌م و حه‌وته‌مى خوله‌كه.