هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق پێویستى به‌تواناكانى دوو یاریزانى كورده

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى لاوانى وڵاتانى ئاسیاى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵ پێویستى به‌دوو یاریزانى لاوى كوردى تاراوگه‌یه و هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بكه‌ن.
قه‌حتان جه‌سیر-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق چاوى بڕیوه‌ته تواناكانى كاردۆ كامه‌ران سدیق ئه‌فراسیاو-ى به‌رگریكارى تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى ئینگلیزى و مه‌تین دیار ساڵح-ى ناوه‌ڕاستكارى تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى و هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ش پێشووتر ئاماده‌یی خۆیان پیشانداوه ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ڵبژارده‌كه پێویستى به‌تواناكانى ئه‌وانه‌وه بێ، یارى بۆ بكه‌ن.
به‌پێى میدیاكانى وه‌رزشى عێراقى، راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق لیستى ناوى 7 یاریزانى لاوى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقى پێشكه‌شى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق كردووه له‌نێویاندا ناوى (كاردۆ و مه‌تین) هاتووه، تاوه‌كو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌لایه‌نى كارگێڕیی و وه‌رگرتنى نووسراوهكانى عێراقی بوون هه‌روه‌ها پێدانى پاسپۆرتى عێراقى ئاسانكارییان بۆ بكه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى عێراق له‌كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى جامى لاوانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌گروپى دووه‌مدا كه گروپێكى زۆر به‌هێزه، شانبه‌شانى هه‌ڵبژارده‌كانى (كۆریاى باشوور و ژاپۆن و به‌حره‌ین) یارى ده‌كات و به‌نیازه ئاماده‌كارییه‌كانى له‌ناوخۆى عێراقه‌وه تا واده‌ى ده‌ستپێكى پاڵه‌وانێتییه‌كه له‌مانگى تشرینى یه‌كه‌مى 2020دا به‌چه‌ند قۆناغێك ده‌ستپێبكات.

شایه‌نى باسه كاردۆ سدیق-ى به‌رگریكار به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى عێراقه و رۆژى 21-9-2002 له‌شارى له‌نده‌ن-ى ئینگلته‌را له‌دایكبووه و ئێستا بۆ تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى ئینگلیزى یارى ده‌كات و مه‌تین ساڵح-ی ناوه‌ڕاستكار-یش به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كورد عێراقه و رۆژى 22-3-2002 له‌شارى ئیشۆى دانیمارك له‌دایكبووه و ئێستا لهتیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى یارى ده‌كات.