هەواڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان توشی کۆرۆنا بوو


جەلال پەرێشان ڕۆژنامەنوسی وەرزشی شاری هەولێر و ئەندامی پەرلەمانی کوردستان توش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.
لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک جەلال پەرێشان وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەی بەوەداوە کەبارودۆخی تەندروستی باش نییە.
هاوکات چەند هاوڕێیەکی نزیکی پەرێشان بڵاویان کردۆتەوە کە جەلال پەرێشان کۆرۆنایەتی و هیوای چاک بونەوەیان بۆ خواستوە.

جێی باسە جەلال پەرێشان لەگەڵ ئەوەی ئەندامی پەرلەمانی کورستانە، وەک کۆمێنتارێکی وەرزشیش ناسراوەو لەشاری هەولێر لەڕێی کەناڵی ناوخۆییەوە کاری کۆمێنتاری بۆیاریی خولە ئەوروپیەکان دەکات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close