هەواڵوتار

چامپۆنس لیگ …گەڕایەوە!!!

دوایی زیاتر لە 5 مانگ كاتی ئەوەیە بزانین گواردیۆلا یان زیدان ؟! یۆڤانتۆس و رۆناڵدۆ ئەمە خولی ئیتاڵی نیە، ئامادەن بۆ لیۆن؟! بزانین توڕەبونەكەی مێسی لە بەرشەلۆنە هیچ سودێكی هەبوو؟ چامپیۆنس لیگ گەڕایەوە..

چامپۆنس لیگ خۆشترین و بەهێزترین خول گەڕایەوە، بەڵام پەلە مەكەن جارێ با 4 یاریەكەی قۆناغی 16 تەواو بكرێت ئەو كات بیر لە چارەكی كۆتایی دەكەینەوە.

هەینی كاتژمێر 10
مان سیتی – ریاڵ مەدرید (2-1)
گواردیۆلا هەموو هیوای بە چامپیۆنس لیگە، دوای لەدەستدانی خولی ئینگلیزی و ئێف ئەی كەپ و بەدەستهێنانی ئەنجامێكی باش لەناو ریاڵ مەدرید ئێستا پێویستیان بە یەكسانبوون یان دۆڕاندنی 1-0 هەیە بۆ سەركەوتن.
زیدان بەبێ رامۆس ئەركەكەی قورسە، بەڵام هەمان ئەقڵیەتی بردنەوەكانی لالیگا و خیبرەی چامپیۆنس لیگ هیوای لای مەدریدیەكان دروستكردوە.

یۆڤانتۆس – لیۆن (0-1)
ساری پێویستی بەوەیە كە تیپەكەی زۆر باشتری یاری بكەن بە بەراورد لەگەڵ خولی ئیتاڵی، لیۆن دواین یاری بەرامبەر پاریس 120 گۆڵیان لێ نەكرا، دڵنیابن بەهەمان شێوە بەرامبەر یۆڤانتۆس یاری ئەكەن، یاریەكی داخراوی دیفاعی و هێرشی هەڵگەڕاوە، پلانەكە ئەوەیە بزانین یۆڤانتۆس چۆن قوفلەكەی لیۆن دەكەنەوە، بێگومان هیوای گەورەیان رۆناڵدۆیە.

شەممە كاتژمێر 10
بەرشەلۆنە – ناپۆلی (1-1)
كیكی سێتیان لەژێر تاقیكردنەوەی چامپیۆنس لیگدایە، هەردوو تیپ چەند یاریزانێكیان دادەبڕێت لەو یاریە، بەڵام تۆپەكە لە ساحەی بەرشەلۆنەیە كە لەیاریگای خۆی یاریەكی باش بكات و سەركەوتن بەدەستبهێنن، بەتایبەتی دوای لێدوانە هەڕەشە ئامێزەكانی مێسی، زۆرێك لە هاندەرانی بەرشەلۆنە هیوایان كەمە كە تیپەكەیان نازناوی ئەمساڵی چامپیۆنس لیگ بەدەستبهێنێت، بەڵام باوەڕیشیان وایە كە هێندەر خراپ نین بەناپۆلی بدۆڕێن، ئینسینی و مانۆلاس یاری ناكەن بۆیە گاتوزۆ ئەركەكەی قورستر بوە.

بایرن میونخ – چێڵسی (3-0)
لەیاریەكانی قۆناغی 16 كەمترین قسەی لەسەر ئەم یاریە ئەكرێت، خراپی هێڵی بەرگری چێڵسی و دۆڕاندنیان بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لەیاریگای خۆیان وایكردوە كە سەركەوتنی تیپە ئینگلیزیەكەی نزیكبێت لە خەونەوە، بایرن ئامادەترین تیپی ئەوروپایە و هیچ كێشەیەكی دیاری نیەو لە ئێستاوە بیریان لای چارەكی كۆتاییە.

یاریەكانی قۆناغی 16 كۆتایی بێت لە قۆناغی 8 ەوە هەموو شتێك دەگۆڕێت و ئەو كات قسەی زۆر هەڵدەگرن، یاری رۆیشتن و هاتن و گۆڵی یاریگای دەرەوەو ناوەوە بۆ ئەم چەند یاریە لابراوە، ئەگەری هەیە هەموو شتێك روبدات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close