پاش چوار یه‌كسانبوون و سێ دۆڕاندن، دالكورد دووه‌م بردنه‌وه‌ی تۆماركرد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
پاش چوار یه‌كسانبوون و سێ دۆڕاندن، یانه‌ى دالكورد-ى كوردان بووه خاوه‌نى دووه‌م بردنه‌وه‌ى سوپێرتانى ساڵى 2020ى یانه‌كانى سوید.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3ى ئابى 2020 له‌یارییه‌كانى هه‌فته‌ى ده‌یه‌مى خولى پله یه‌كى تۆپى پێى سه‌رتاسه‌ریی یانه‌كانى سوید-ى ساڵى 2020 كه به (سوپێرتان) ناسراوه، یانه‌ى دالكورد-ى كوردانى سوید له‌سه‌ر یاریگاى ئومیا ئینرگى ئه‌رینا بووه میوانى یانه‌ى ئومیا و سه‌ره‌نجامیش دووه‌م بردنه‌وه‌ى له‌خوله‌كه‌دا تۆماركرد.
یانه‌ى دالكورد له‌نیوه‌ى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌دا به‌دوو گۆڵى كارفالا سیسۆكۆ و پاتریۆت سیدیو كه له‌خوله‌كه‌كانى 25 و 29دا تۆماریكرد، دوو گۆڵه‌كه‌ى خۆى تۆماركرد و ئه‌م نیوه‌یه‌ى 2-0 برده‌وه و له‌نیوه‌ى دووه‌میشدا یانه‌ى ئۆمیا كه دیلان ئیسماعیل-ى به‌رگریكارى لاوى كورد یارى تێدا ده‌كات، هه‌موو هه‌وڵه‌كانى چڕكرده‌وه تا بتوانێت له‌نێو یاریگاى خۆیدا هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌نجامه‌كه هاوسه‌نگ بكاته‌وه، ئه‌نجامى هه‌وڵه‌كانیشیان له‌خوله‌كى 47دا گۆڵێكى لێكهوتهوه و سه‌ره‌نجامیش 1-2 یارییه‌كه‌یان به‌یانه‌ى دالكورد-ى میوانیان دۆڕاند.

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش، یانه‌ى دالكورد بووه خاوه‌نى دووه‌م بردنه‌وه‌ى خوله‌كه، ئه‌مه‌ش پاش شه‌ش هه‌فته دابڕان له‌بردنه‌وه و چوار یه‌كسانبوون و سێ دۆڕاندن و ئێستا به 11 خاڵ له 10 یارى (2 بردنه‌وه، 5 یه‌كسانبوون، 3 دۆڕاندن) و (14-13 گۆڵ) له‌خانه‌ى ده‌یه‌مى سوپێرتانى ساڵى 2020 دایه.