هەواڵ

رێزان ناوى چووه‌ نێو پێكهاته‌ى باشترین یاریزانانى لاوى سوپه‌ر لیگ

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport

رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى لاوى كورد كه‌ خۆى یاریزانى یانه‌ى برۆندبى-یه‌ و به‌شێوه‌ى خواستن یارى بۆ یانه‌ى لینگبى ده‌كرد، ناوى چووه‌ نێو پێكهاته‌ى نموونه‌یی باشترین 11 یاریزانى لاو و به‌هره‌مه‌ندى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵى سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2019-2020.

پاش كۆتاییهاتنى ته‌واوى یارییه‌كانى خولى سوپه‌رى تۆپى پێى یانه‌كانى دانیمارك (سوپه‌ر لیگ)ى وه‌رزى 2019-2020، وێبسایتى (نۆردیسكا فوتبۆڵ) ناوى باشترین 11 یاریزانى لاو و به‌هره‌مه‌ندى خوله‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ژێر 23 ساڵ دایه‌ و وه‌ك پێكهاته‌ى نموونه‌یی خوله‌كه‌ هه‌ڵیبژاردوون و یه‌كێك له‌یاریزانه‌كانیش رێزان كۆرلو-ى هێرشبه‌رى لاوى كوردى یانه‌ى لینگبى-یه‌.

وێبسایته‌كه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ هه‌موو ساڵێك له‌خولى سوپه‌رى یانه‌كانى دانیمارك-دا یاریزانى لاوى نوێ ده‌رده‌كه‌ون كه‌ به‌هره‌مه‌ندى خۆیان پیشان ده‌ده‌ن و تاموچێژى زیاتر به‌خوله‌كه‌ ده‌به‌خشن و بۆ وه‌رزى 2019-2020ى خوله‌كه‌ش ئه‌م 11 یاریزانه‌یان هه‌ڵبژاردووه‌ وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ى باشترین یاریزانانى لاو كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ژێر 23 ساڵى دایه‌:-

1-ئۆلیڤه‌ر كریستنسن/ یانه‌ى ئۆدنسه‌ (ته‌مه‌ن 21 ساڵ/ له‌دایكبووى 1999).
2-ئه‌لیكسه‌نده‌ر مونكسگارد/ یانه‌ى ئارهوس (ته‌مه‌ن 22 ساڵ/ له‌دایكبووى 1997).
3-ڤیكتۆر نیلسۆن/ یانه‌ى كۆپینهاگن (ته‌مه‌ن 21 ساڵ/ له‌دایكبووى 1998).
4-ماتیاس رۆس جێنسن/ یانه‌ى ئالبۆرگ (ته‌مه‌ن 19 ساڵ/ له‌دایكبووى 2001).
5-ستیفان گارتینمان/ یانه‌ى سۆندریسك (ته‌مه‌ن 23 ساڵ/ له‌دایكبووى 1997).
6-فرانك ئۆنیكا/ یانه‌ى میتییلاند (ته‌مه‌ن 22 ساڵ/ له‌دایكبووى 1998).
7-ئیڤاندێر داسیلڤا/ یانه‌ى میتییلاند (ته‌مه‌ن 22 ساڵ/ له‌دایكبووى 1998).
8-موسته‌فا بۆندو/ یانه‌ى ئارهوس (ته‌مه‌ن 23 ساڵ/ له‌دایكبووى 1996).
9-رێزان كۆرلو/ یانه‌ى لینگبى (ته‌مه‌ن 22 ساڵ/ له‌دایكبووى 1997).
10-میكایل دامسگارد/ یانه‌ى نۆردشیلاند (ته‌مه‌ن 20 ساڵ/ له‌دایكبووى 2000).
11-موحه‌مه‌د كودوس/ یانه‌ى نۆردشیلاند (ته‌مه‌ن 19 ساڵ/ له‌دایكبووى 2000).

*بۆ ئه‌م پێكهاته‌یه‌ش 7 یاریزانى تر وه‌ك یه‌ده‌گ ده‌ستنیشان كراون، ئه‌وانیش: جۆیل ئه‌ندرسۆن، فریدریك ئالڤێس ئیپسن، مادس ئیمێل مادسن، مۆرتن ڤینترۆپ، جۆن داگۆر سۆرستینسۆن، ئه‌ندرێس دراێر، موحه‌مه‌د دارامى.

شایه‌نى باسه‌ رێزان مه‌حمود كۆرلو به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك كوردى باكووره‌ و نیشته‌جێى وڵاتى دانیمارك و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌و وڵاته‌یه‌، له‌ سوپه‌ر لیگى یانه‌كانى دانیماركى وه‌رزى 2019-2020دا، به‌شێوه‌ى خواستن بۆ یانه‌ى لینگبى یاریكرد و توانی له‌ 27 یاری یانه‌كه‌یدا 2030 خوله‌ك به‌شداربێت و 8 گۆڵ تۆمار و 8 گۆڵى تریش سازبكات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close