یاریزانه كورده‌كه‌ى بوروسیا دۆرتمۆندى ئه‌ڵمانیا كراوه‌ته ئامانج

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژارده‌كانى (كۆریاى باشوور و ژاپۆن و به‌حره‌ین) له‌كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى جامى لاوانى ئاسیا-ى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵ، یاریزانێكى تازه‌پێگه‌یشتووى كوردى یه‌كێك له‌یانه گه‌وره و جه‌ماوه‌ریی و به‌ناوبانگه‌كانى ئه‌ڵمانیا كه یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ه ده‌كاته ئامانج تا ریزه‌كانى پێ به‌هێز و تۆكمهبكات.
له‌مباره‌یه‌وه وێبسایتى تۆڕى تۆپى پێى عێراقى (iraqi-sn) ئاشكراى ده‌كات كه یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق به‌نووسراوى فه‌رمیی داوایه‌كى ئاراسته‌ى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى ئه‌ڵمانیا كردووه بۆ رێگه‌دان به یوسف ئه‌مین-ى یاریزانى لاوى یانه‌كه‌یان تا یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق بكات.
یوسف ئه‌مین-ى ناوه‌ڕاستكارى به‌هره‌مه‌ندى كورد ته‌مه‌نى 16 ساڵه و وه‌رزى رابردوو 2019-2020 لهتیمى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى ئه‌ڵمانیا یارى كردووه و له‌ته‌مه‌نى 11 ساڵییه‌وه لهئهكادیمیاى یانه‌كه‌دا یارى ده‌كات و بهتیپهكانى ئاستى ته‌مه‌ندا تێپه‌ڕیوه و دواتر بۆندێكى بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ له‌گه‌ڵدا كراوه كه هاوینى ئه‌مساڵ (2020) ماوه‌كه‌ى ته‌واوبووه و له‌چاوه‌ڕوانى نوێ كردنه‌وه‌ى دایه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه قه‌حتان جه‌سیر-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى لاوانى عێراق بۆ كۆتاییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى لاوانى وڵاتانى ئاسیاى ژێر ته‌مه‌ن 20 ساڵ چاوى بڕیوه‌ته ژماره‌یه‌ك یاریزانى لاوى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقى كه له‌سه‌رئاستى یانه‌كانى ئه‌وروپادا یارى ده‌كه‌ن، له‌وانه هه‌ر سێ یاریزانى لاوى كورد (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د-ى گۆڵپارێزى تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى كۆپینهاگن-ى دانیماركى و كاردۆ كامه‌ران سدیق-ى به‌رگریكارى تیپى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵى یانه‌ى كریستاڵ پاڵاس-ى ئینگلیزى و مه‌تین دیار ساڵح-ى ناوه‌ڕاستكارى تیمى لاوانى ژێر ته‌مه‌ن 19 ساڵى یانه‌ى برۆندبى دانیماركى).

شایه‌نى باسه یوسف وه‌لید ئه‌مین كه به (یوسف ئه‌مین) ناسراوه رۆژى 21-8-2003 له‌شارى ئیسن-ى ئه‌ڵمانیا له‌دایكبووه و خانه‌واده‌كه‌ى خه‌ڵكى شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان-ن و باڵاى 172 سم و كێشى 63 كگمه و ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى هه‌یه و وه‌رزى 2017-2018 له‌تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 15 ساڵ و وه‌رزى 2018-2019 له‌هه‌ردوو تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر تهمهنەكانی 16 و 17 ساڵ و وه‌رزى 2019-2020 له‌تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى ژێر ته‌مه‌ن 17 ساڵى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى ئه‌ڵمانى یارى كردووه.