هەواڵ

پێش دەستپێکردنەوەی پرێمەر لیگ ئاگاداری ئەمانەبە

وێنە: یاریگای ئیتیحاد تایبەت بەیانەی مانچستەر سیتی

ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ گەڕانەوەی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرا جگە لەئامادەنەبوونی هاندەران چەند رێکارێکی تر دەبینین، وەک ستافی کورد سپۆرت ئارەزووئەکەین خوێنەری کورد پێش بینینی ئەو رێکارانە بەوردەکارییەکانی ئاشنابن.

وەک هەمووان دەزانین لەگەڵ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی پرێمەر لیگ یاریگاکان هاندەری تێدا نابیندرێت و یاریزان و راهێنەر و داوەر و ستافی پزیشكی بەوریایی و هێشتنەوەی ماوەیەکی گونجاوی نێوانیان هەڵسوکەوت ئەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا چەند رێکارێکی تر ئەبینین کەلێرەدا بەخاڵ ڕوونیان ئەکەینەوە:

١- سەرەتای یارییەکان خولەکێک یاریزان و راهێنەر و داوەران خولەکێک بەبێدەنگی لەیاریگادا ئەوەستن بۆ گیانی ئەوانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لەماوەی ڕابردوودا.


٢- لەسەر سنگی یاریزانان هێمایەکی لەشێوەی دڵ دەبیندرێت کەگوزارشت ئەکات لەسوپاسگوزاری بۆ کارمەندانی تەندروستی کەلەهێڵی پێشەوەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا-ن.


٣- لە ١٢ یاریی سەرەتای دەستپێکردنەوەی خولەکەلە لەجێی ناوی یاریزانەکان دەنووسرێت “Black Lives Matter” واتە ژیانی رەشپێستەکان گرنگە، ئەویش وەک هاوسۆزییەک بۆ رەشپێستەکانی جیهان و بەرەنگاربوونەوەی رەگەزپەرستییە، کەدوای کوشتنی .جۆرج فلۆیدی ئەمریکی بەدەستی پۆلیسێکی سپی پێست شەپۆلێکی ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا لەناوخۆی ئەمریکا و جیهان.


٤- هەموو یارییەکانی خولەکەش لەکەناڵەکانی تەلەفزیۆنەوە پەخش ئەکرێت لەرابردوودا هەندێک یاریی کەگرنگ نەبوون پەخش نەئەکرا هەروەها ئەو یارییانەش کەلەرۆژی شەممەدا ئەکرا لەناوخۆی بەریتانیا پەخشنەدەکرا بۆ ئەوەی هاندەران ئامادەی یارییەکان بن لەیاریگادا.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close