ژیانی ئەستێرەكان

عومەر ئەحمەد، باوکی تۆپی سەرمێز لەکوردستان

مامۆستا عمر ئەحمەد
مامۆستای یەکەمەکانی تۆپی سەرمێز لەسلێمانی و لەکوردستان شاڕێی بوژانەوەی تۆپی سەرمێز لە هەرێمێکد , بەیەکێک لەدامەزرێنەرانی تۆپی سەرمێز دادەنرێت لەسلێمانی و کوردستان , یەکەم کەس بووە کەتیپی تۆپی سەرمێزی کوڕان و کچانی دروست کردووە لە سلێمانی و کوردستان…


یەکەمین کەس بووە لەدوای ڕاپەڕین سەرۆکایەتی یەکیەتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی کوردستانی وەرگرتووە…


یەکەمین کەس بووە لەکوردا لەدوای ڕووخانی ڕژێم سەرۆکایەتی یەکیەتی ناوەندی تۆپی سەرمێزی عێراقی وەرگرتووە , یەکەمین کەس بووە کە توانیویەتی خولی ڕاهینەری و ناوبژیوانیەتی تۆپی سەرمێز بێنێتە شاری سلێمانی و کوردستان.


مامۆستا عمر ئەحمد بەیەکێک لەدامەزرێنەرانی لیژنەی ئوڵۆپی کوردستان دادەنرێت و وە ئەندامی کارای کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئوڵۆمپی هەرێمی کوردستان بووە , وەیەکەمین کەس بووە کەهەوڵی داوە یەکیەتی تۆپی سەرمێزی لقی سلێمانی درووست بکات.


مامۆستا عمر ئەحمد لەدایک بووی ساڵی ١٩٥٥ لەسلێمانی لەتەمەنی ١٠ساڵیە وە دەستی بە وەرزش و یاریی تۆپی سەرمێز کردووە کە ئەو کات بەپارە لەدوکانی “عمر ڕۆستەم”پاشان لەساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بەیانەی سلێمانی کردووە لەگەڵ “فواد محمد و ئاراس نووری” پێکەوە تیپێکی تۆکمەو بەهیزیان درووست کردووە بەشداریان کردووە لە پاڵەوانیەتی سەرووی عێراق کە هەموو ساڵێک پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە وە پاشان بەشداریان کردووە لە پاڵەوانیەتی هەموو یانەکانی عێراق لەشاری بەسرە لە ساڵی “١٩٧٣”توانیویانە پلەی دووەم بەدەست بهێنن…لەیاری “تاک و جووت””فردی و زەوجی”


مامۆستا عمر ئەحمەد وەک یاریزان و ڕاهێنەر بەردەوام بووە تاساڵی “١٩٨٥” لەیانەی سلێمانی و هەڵبژاردەی شاری سلێمانی پاشان لە ساڵی هەشتاکان بووە بە لێپرسراوی ڕاهێنەرانی سەرووی عێراق تاڕاپەڕینە مەزنەکە
وەلەکۆتایی هەشتاکاندا بووە بەڕاهینەری هەڵبژاردەی پێگەیشتوانی عێراق لەگەڵ خوالێخوشبوو “کاظم غزعل”


مامۆستا عمر ئەحمەد سەرۆکایەتی شاندی تۆپی سەرمێزی کوردستانی کردووە پاش پچڕانی پەیوەندی وەرزشی توانیان چەند تیپێکی کوڕان و کچان دروست بکەن لە ئاستە تەمەنیە جیا جیاکاندا بچنە شاری بەغداو چەند یاریەکی دۆستانە بکەن لەساڵی ٢٠٠٢ لەگەڵ یانەکانی بەغداو سەرکەوتن بەدەست بهێنن دەرگایەکی گەورە بە ڕووی وەرزشکارانی تۆپی سەرمێزو گشت بوارەکانی وەرزش بکەنەوە لە کوردستاندا.


مامۆستا عمر ئەحمەد خاوەنی چەندین بڕوانامەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و جیهانیە لەبواری ڕاهێنەرایەتی تۆپی سەرمێزو بواری کارگێڕی و ئیداریشدا.


وەمامۆستا عمر ئەحمەد بەیەکێک لە کەسایەتیە دیارەکانی تۆپی سەرمێزی و کوردستان و عێراق و ووڵاتانی عەرەبی دەست نیشان دەکرێت هەر لەبەر ئەم لێهاتوویەی ئەستێرە درەوشاوەکەی تۆپی سەرمێزو هۆڵەکانی شار سەرۆکایەتی چەندین شاندی تۆپی سەرمێزی هەڵبژاردەی عێراقی کردووە لە پاڵە وانیەتی ووڵاتانی عربی و جیهانی”لوبنان-سووریا -ئوردن-یەمەن-مغریب-تورکیاو-هندستان و-کرواتیاو-صین و -یابان…هتد چەندانی تر”


مامۆستا عمر ئەحمەد لەپلەی وەزیفیدا لەساڵانی ١٩٩٩تا ساڵی٢٠١٨ کە خانەنشین بووە “بەڕێوبەری گشتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی بووە…


هیوای سەرکەوتن و تەمەن درێژی بۆ مامۆستای خۆشەویست و ئازیز دەخوازین…

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close