دوابڕیار و بژارده‌ى كوردستارهكه هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا یان سوریا ده‌بێت

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
نه‌بیل مه‌علول-ى تونسى و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریا هێشتا له‌چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دایه كوردستارهكهى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند و پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى لاوانى ئه‌ڵمانیاى ژێر ته‌مه‌ن 21 ساڵ بۆ له‌مه‌ودوا نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا بكات.
به‌پێى زانیاریی میدیاكانى سوریا مه‌علول-ى راهێنه‌رى نوێى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا هێشتا بێ هیوا نه‌بووه له‌وه‌ى پێشووتر له‌كۆتایی مانگى ئایارى ئه‌مساڵ له‌پرێس كۆنفرانسێكدا هیواى ئه‌وه‌ى خواست كه مه‌حمود داود-ى ئه‌ستێره‌ى یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند-ى ئه‌ڵمانى له‌ئاینده‌دا یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى سوریا بكات و ئه‌وه‌شى راگه‌یاندبوو داود كه خۆى ره‌چه‌ڵه‌كى سورییه، یاریزانێكى لێهاتووه و تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه ناوى زیادبكه‌ین و شتێك پێشكه‌شى هه‌ڵبژارده‌كه بكات.
زانیارییه‌كانیش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نن كه راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا چاوه‌ڕێى وه‌ڵامى داود ده‌كات بۆ قبوڵكردنى داواكه‌ى كه نوێنه‌رایه‌تى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا بكات، كه‌سانێكیش نێوه‌ندگیرییان تێدا كردووه و ئه‌گه‌رى زۆره ده‌ره‌نجامێكى باشى هه‌بێت.
مه‌حمود داود-ى ته‌مه‌ن 24 ساڵیش پێشووتر له‌كۆتایی ساڵى 2018دا داواكارى یه‌كێتى تۆپى پێى سوریاى ره‌تكرده‌وه كه په‌یوه‌ندى بهههڵبژاردهكهوه بكات و جگه له‌وه‌ى سوپاسی كردن بۆ ئه‌و بایه‌خه‌ى پێیان داوه، به‌ڵام ئه‌و بێ هیوا نه‌بووه له‌وه‌ى كه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا یارى بكات و بۆ یه‌كه‌مجاریش زۆر به‌ڕاشكاوى ئه‌وه‌ى به وێبسایتى (sport buzzer) راگه‌یاند كه حه‌زده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام بێت و نوێنه‌رایه‌تى كردنى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى هه‌ڵبژاردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى به‌ئاسانى له‌وه تێ ده‌گات كه لێره له‌ئه‌ڵمانیا گه‌وره بووه و هه‌ست ده‌كات كهئهڵمانییه.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ره‌تكردنه‌وه‌یه هێشتا ده‌رگاى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى سوریاى له‌به‌رده‌مدا كراوه‌یه و ئه‌گه‌رى زۆره به‌هۆى بانگهێشت نه‌كردنى بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى ئۆڵۆمپى ژێر ته‌مه‌ن 23 ساڵ و یه‌كه‌مى ئه‌ڵمانیا، دواجار بڕیارى ئه‌وه بدات یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى سوریا بكات.
له‌ئاینده‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌م یاریزانه لاوه‌ى كورد كه رۆژى 1-1-1996 له‌شارى عامودێ/ عامودا-ى رۆژئاواى كوردستان له‌دایكبووه، هه‌ر له‌چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌دا ده‌بێت بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا بكرێت یان چاره‌نووسى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ڵبژارده‌ى سوریا-ى دایك یه‌كلاده‌كاته‌وه.
شایه‌نى باسه مه‌حمود موسته‌فا داود ته‌مه‌نى كه‌متر له 3 ساڵ بووه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى روویان كردۆته شارى دوسلدۆرف-ى ئه‌ڵمانیا و ره‌گه‌زنامه‌ى ئه‌ڵمانى هه‌یه و سه‌ره‌تا بۆ تیپى تازه‌پێگه‌یشتووانى یانه‌ى دوسلدۆرف یارى كردووه و پاشان بۆ یانه‌ى بوروسیا مونشن گڵادباخ و دواجاریش له‌گه‌ڵ یانه‌ى بوروسیا دۆرتمۆند به‌رده‌وامه له‌یارى كردن و تائێستاش بۆ هه‌ڵبژارده‌كانى لاوانى ئه‌ڵمانیاى ژێر تهمهنهكانى 18 و 19 و 20 و 21 ساڵ یارى كردووه.