بڕوا پشده‌رى هێرشبه‌رى لاوى كورد یانه‌یه‌كى تر‌ى خولى سویدى هه‌ڵبژارد

سه‌نگه‌ر زرار- kurdsport
بڕوا پشده‌رى هێرشبه‌رى لاوى كورد یانه‌ى سولینتونا-ى له‌خولى پله یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى سوید به‌جێهێشت و ئاماده‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ له‌خولى پله دووى ئه‌و وڵاته‌دا له‌پێناو یانه‌ى كارلبێرگ بجه‌نگێت.
ئه‌مڕۆ 4ى ئابى 2020 یانه‌ى كارلبێرگ بى كه‌ى سویدى كه له‌خولى پله دووى تۆپى پێى یانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بۆ تیمه‌كانى گروپى ناوچه‌ى باكوور ركابه‌ریی ده‌كات، به‌فه‌رمیی (بڕوا پشده‌رى) هێرشبه‌رى كوردى ته‌مه‌ن 25 ساڵى تا كۆتایی خولى ئه‌مساڵ 2020 گواسته‌وه ریزه‌كانى.
هه‌روه‌ها وێڕاى به‌خێرهێنانى، ئاماژه‌ى به‌وه داوه یاریزانه نوێیه‌كه‌یان كه له‌خولى پله یه‌كى یانه‌كانى سوید زیاتر له 80 یارى ئه‌نجامداوه و خاوه‌نى 22 گۆڵ بووه، یانه‌ى سولینتونا-ى له‌خولى پله یه‌ك به‌جێهێشت و به‌پێى بۆندێك تا كۆتایی ساڵى 2020 په‌یوه‌ندى به‌یانه‌كه‌یان كردووه و ئاماده‌یه بۆ یاریكردن و رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 9-8-2020 یه‌كه‌م یارى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌نێو یاریگاى خۆیدا به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى ئینشۆپینگ له‌خولى پله دووى یانه‌كانى سوید ئه‌نجامده‌دات.

شایه‌نى باسه بڕوا پشده‌رى هێرشبه‌رى كورد رۆژى 1-1-1995 له‌باشوورى كوردستان له‌دایكبووه و له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ى له‌وڵاتى سوید نیشته‌جێبه و هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى سویدییه و هه‌ر له‌وڵاتى سوید له‌سه‌ر ئاستى لاوان بۆ تیپى یانه‌كانى دیۆرگاردن و ئهسیریسكا و ئا‌یك سۆلنا ستۆكهۆڵم و پاشان له‌سه‌ر ئاستى تیپى یه‌كه‌م ساڵى 2015 بۆ یانه‌ى تابى ئێف كه‌ى له‌خولى پله سێ و ساڵى 2015 بۆ یانه‌ى ئۆسكارشامن ئا‌یك له‌خولى پله یه‌ك و ساڵى 2016 بۆ یانه‌ى نورتێله له‌خولى پله دوو، دواجاریش ساڵانى 2017 تا 2020 له‌خولى پله یه‌كدا بۆ یانه‌ى سولینتونا یارى كردووه.