ڕێنمایی

یاسای نوێی یوفا بۆ چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپالیگ

سەنگەر خۆشەوی _ ڕۆژنامەنوسی وەرزشی

ئەگەر گۆڵپارێزێک لەكاتی خۆهەڵدان قاچی لەسەر هێڵی گۆڵ نەبێت و پەنالتیەكەش گۆڵنەبێت ئەوا پەنالتیەكە دووبارە ناكرێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی خۆهەڵدانەكە كاریگەری لەسەر ئاڕاستەی تۆپ نەبێت.
واتە ئەگەر گۆڵپارێز خۆی بۆ تۆپ هەڵبدات و تۆپەكە بەر شیش بكەوێت ئەگەر گۆڵپارێزەكە هەڵەشی كردبێت ئەوا دووبارە ناكرێتەوە.
یەكێكی تر لە گۆڕانكارییەكان ئەوەیە ئەگەر گۆڵپارێز لە كاتی پەنالتی هەڵە خۆی هەڵبدات و تۆپەكە بگەڕێنێتەوە یاخود ئەگەر یاریزانەكە بەهەڵە پەنالتی جێ بەجێ بكات ئەوا لەیەكەم جاردا تەنها ئاگادار دەكرێتەوەو لە ئەگەری دووبارە كردنەوەی هەڵەكە ئەوا كارتی زەرد وەردەگرێت.
یەكێكی تر لە گۆڕانكارییە گرنگەكان لابردنی پەیوەندی كارتی زەردی یارییە لەگەڵ لێدانی پەنالتی یەكلایی كەرەوە، واتە ئەگەر گۆڵپارێزێك لە یارییەكەدا كارتی زەردی هەبێت و لە كاتی پەنالتی یەكلایی كەرەوە هەڵەیەك بكات ئەوا لەدوای وەرگرتنی كارتی زەرد كارتی سووری پێنادرێت.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close