هەواڵوتار

گواردیۆلا چاوەڕێی زیدانە

هەرگیز ناتوانین بڵێین ریاڵ مەدرید هیچ هیوایەکی نیە بۆ سەرکەوتن، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە هەمان هەلی سەرکەوتن بۆ مان سیتی و ریاڵ مەدرید یەکسانە؟ واتە ئەنجامی ناو برنابیۆ لەبیربکەین؟

یەکێک لە گرنگترین یاریەکانی قۆناغی ١٦ ی چامپیۆنس لیگ، رووبەرووبونەوەی مان سیتی و ریاڵ مەدریدە، یاریەکە رۆژی هەینی لەیاریگای ئیتحاد کاتژمێر ١٠ دەکرێت، یاری رۆیشتن زیاتر لە ٥ مانگ پێشتربوو کە مان سیتی سەرکەوتنی بەدەستهێنا ٢-١.

ئاشکرایە کر لەتۆپی پێ دا هەموو ئەگەرێک هەیە، کارتێکی سور یان لێدانێکی سزا، یان پێکان ئەوە هەموو پێشبینیەکان دەگۆڕێت، ئەوە بۆ سیتی یان مەدرید ئەگەری هەیە، کە پێی دەڵێن باری نا ئاسایی بەڵام ئێمە لێرەدا پێشبینی بۆ باری ئاسایی یاریەکە دەکەین.

هەلی زیدان:
ریاڵ مەدرید چۆن دواکەوتنی پێش کۆرۆنای گۆڕی بۆ سەرکەوتن، ئاواش دەتوانێت ئەو شکستەی سیتی بگۆڕێت، بەڵام زۆر قورسە! بە تایبەتی کە رامۆس یاری ناکات، پێویستە هەرچۆنێکبێت ٢ گۆڵ بکەن، ئەمە وەکو جەنگی تاکتیکی نێوان دوو راهێنەرەکەیە، گواردیۆلا دەزانێت زیدان پێویستی بە هاتنە پێشەوەو گۆڵکردنە چاوەڕێی دەکات، لە بەرامبەردا زیدان بەرۆحیەت و خیبرەی چامپیۆنس لیگەوە هەوڵ دەدات، هێڵی بەرگری سیتی کێشەیان هەیە و ناتوانن بەباشی پلانی دیفاعی جێبەجێ بکەن، ئەوان ئەتلەتیکۆ نین ٩٠ خولەک لە دواوەبن، بۆیە یاریەکە کراوەیە.

هەلی گواردیۆلا:
تەنها پێویستە یاری یەکەم دوبارەبکەنەوە، بەڵام ئاسان نیە، بەبێ ئەگوێرۆ هێڵی پێشەوەی سیتی یاریان جیاوازە، پێویستیان بە خێراییە لە گواستنەوەی تۆپ تا بگەنە پشتی هێڵی ناوەڕاستی ریاڵ مەدریدەوە.
کێشەی مان سیتی ئەوەبوە کە لەهەنديک یاریدا تیپەکە تەواو دەکوژێتەوە، زۆر جار بەرامبەر تیپی لاوازیش وایان لێ هاتوە، بۆیە ئەبێت تەرکیز و گرنگی ئەم یاریە وابکات هەڵە نەکەن.

کۆتایی: ئەنجامی یاری پێشوو جیاوازیەکی زۆرە بۆ سیتی، یەکسانبوون یان ١-٠ دۆڕاندنیش مان سیتی سەر ئەخات، بۆیە هەلی سەرکەوتنی مان سیتی زیاترە، لەروی تاکتیکی و خوێندنەوە بۆ یاری یەکەم، بەهەمان شێوە گواردیۆلا لەپێشترە، بەڵام بزانین لە یاریگادا چی روو ئەدات.

هیتر ببینە

وتار

Back to top button
Close
Close